دڵشاد شه‌هاب: پشتیوانی ماكرۆن دانووستانه‌كان به‌هێزتر ده‌كات

ليست هناك تعليقات

دڵشاد شه‌هاب،راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:" پشتیوانییه‌كانی ماكرۆن بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دانووستانه‌كان به‌هێزتر ده‌كات".

دڵشاب شهاب، ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان،  وتیشى"پێش ماوه‌یه‌ك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و وه‌زیری به‌رگری به‌ فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بانگهێشت كرد بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دیداره‌ی ماكرۆن ئاماده‌ بێت، چونكه‌ له‌به‌ر كه‌می كات، ماكرۆن ده‌رفه‌تی نه‌بووه‌ بێته‌ هه‌رێمی كوردستان و هاوكات باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نساش له‌ به‌غدا به‌ فه‌رمی بانگهێشت نامه‌ی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌، به‌ سیفه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات".

دڵشاد شه‌هاب، ده‌ڵێت"سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌، بڕیاره‌ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و ئه‌و سه‌ردانه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا دێته‌ هه‌ولێری پایته‌خت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق