تەڵاقی وەرگرت و بووە دەوڵەمەندترین ژنی جیهان

ليست هناك تعليقات


ماكێنزی سكۆت ساڵی 1970 لە ئەمریکا لەدایکبووە، کاری خێرخوازی دەکات، نووسەرە و هاوژینی پێشووی جێف بێزۆس، خاوەنی ئەمازۆنە، بووەتە دەوڵەمەندترین ئافرەتی جیهان.

ماكێنزی ساڵی 1993 ژیانی هاوژینیی لەگەڵ جێف بێزۆس، خاوەنی ئەمازۆن پێکهێناوە و لە ساڵی 2019 لەکاتی جیابوونەوە لێی 25%ی سامانەکەی وەرگرت، کە دەکاتە 4%ی پشکەکانی و بەهاکەی دەیکردە زیاتر لە 35 ملیار دۆلار لەو کاتەدا. ئێستاش سەروەرتەکەی سکۆت بۆ 68 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و 12یەمین دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و دەوڵەمەندترین ژنیشە.

لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ ماکێنزی بڕی 1.7 ملیار دۆلاری داوە بە 116 رێکخراو کە پاڵپشتیی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکەن.

ئەمساڵ پشکەکانی ئەمازۆن بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینی بەشێوەیەک کە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا 28% و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە 90% بەرزبووەتەوە. بەرزبوونەوەی نرخی پشکەکانی ئەمازۆنیش بووە هۆی ئەوەی سامانی بێزۆس بۆ زیاتر لە 200 ملیار دۆلار بەرزببێتەوە.

هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی پشکەکانی ئەمازۆن بووەتە هۆی ئەوەی کە ریزبوندیی دەوڵەمەندەکانی جیهان بگۆڕێت. لەم هەفتەیەدا ئیلۆن مەسک هاتە پێش مارک زوکەربێرگ و ریزبەندیی سێیەمین دەوڵەمەندی جیهانی لێوەرگرتەوە، دوای ئەوەی داهاتی تێسلا بە بڕی 12% بەرزبووەوە.

دوای ماکێنزی، دووەم دەوڵەمەندترین ئافرەتی جیهان ئالیس واڵتۆنە کە سەروەتەکەی 54.4 ملیار دۆلارە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif