ڤایرۆسی کۆرۆنا چ جۆرە پوکانەوەیەکی ئابوری دروستکردوە

ليست هناك تعليقات

گوڵاڵە سدیق
شارەزایی ئابوری و بانك
-
بڵابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، جگە لە کێشەی تەندوستی، راستەوخۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری جیهان دانا، جیهان لە روی ئابورییەوە پاشەکشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بو بەهۆی ئەوەی زۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان فەرمانبەرەکانیان بنێرنە ماڵەوە و کۆمپانیاکانیان داخەن.

گەورە ئابوریناسەکانی جیهان، بۆ هەر جۆرە پاشەکشەیەک لە ئابورییدا هێمایەکیان داناوە کە چۆنێتی پاشەکشەکە و بوژاندنەوەی دوای پاشەکشەکە دەردەخات بەم شێوانە.

یەکەم: پاشەکشەی شێوەی پیتی V، ئەم جۆرە پاشەکشانە بەوە دەناسرێنەوە کە بەهەمان خێرایی پاشەکشەکە بوژاندنەوەی ئابوری رودەداتەوە، واتە پاشەکشیەکی گەشبینە، ماوە و مەودای بێکاری و بێ بازاڕی زۆر بەخێرایی گەشەدەسەنێتەوە هەوروەک نوسینی پیتی V.

دووەم: پاشەکشەی شێوەی پیتی U، ئەم جۆرە پاشەکشە ئابورییە بەوە دەناسرێتەوە کە ماوە و مەودای پاشەکشەکە زیاترە، واتە گەشەسەندنی ئابوری بەهەمان خێرایی پاشەکشەکە روناداتەوە، دۆخە ئابورییەکە پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەیە تا گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێتەوە، واتە ماوەی بێکاری و سستی چالاکیە ئابورییەکان درێژترە وەک لە حاڵەتی پیتی V.

سێهەم: پاشەکشەی شێوەی پیتی L و I 

ئەم جۆرە پاشەکشە ئابورییانە بە مەترسیدارترین جۆری پاشەکشەی ئابوری دادەنرێن کە مەودای گەشەسەندن و هەستانەوەی ئابوری زۆر لاوازە یان هەر نیه.

ئەم جۆرە پاشەکشە دەبێتە هۆی زۆربونی رێژەی بێکاری و کەمبونی داهات و خەرجی و کەمبونی وەبەرهێنان، وە کاریگەری نەرێنی بۆ سەر هەمو کایەکانی تری ئابوری هەیە، وەک نەتوانینی دانەوەی قەرز و تێکچونی بوارەکانی تری ژیان بەتایبەت پەروەردە و تەندروستی.

لەپاش هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئابوریناسەکان هێمایەکی تری پاشەکشەی ئابورییان ناساند کە ئەویش پاشەکشەی شێوەی پیتی K، کە دەکەوێتە نێوان V و L.

شێوەی پیتی K واتە ئەو کەسانەی لە چینی سەرەوەی کۆمەڵگان و خاوەن سەرمایەن و بەرژەوەندی گەورەیان هەیه، ئابورییەکانیان لە گەشەسەندندایە و بونی ڤایرۆسەکە نەک نەبوەتە هۆی کەمبونەوەی داهاتیان بەڵکو قازانجێکی لە رادەبەدریشیان کردوە، وەک بوارەکانی تەکنولوجیاو هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان و یارییە ئەلکترونیەکان و کۆمپانیاکانی خۆراک و کەرەستە پزیشکی و پاککەرەوەکان، بەڵام هەمو ئەو کەسانەی لە چینی ناوەند و خوارترن وە سەرچاوەی داهات و بژێوی ژیانیان پەیوەست بوە بە موچە و کاری رۆژانەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان لەدەستداوە و باری ئابورییان روو لە پاشەکشە بوە و داهاتیان کەمی کردوە و رێژەی بێکاری لەنێویاندا زیادیکردوە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif