دەرگەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە رووی مێسیدا کرایەوە

ليست هناك تعليقات

 


ئینریکی سیرێزۆ، سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، دەرگەی هیواکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنا، بە کراوەیی هێشتەوە.

سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، هێشتا هیوای بەوەیە گرێبەست لەگەڵ مێسی بکات، کە هەمیشە راشکاوانە گوتوویەتی "خەونی من ئەوەیە مێسی یاریزانی یانەکەم بووایە".

بەمدواییە ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ لویس سوارێزی هیرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی بارسێلۆنا کرد، کە نزیکترین هاوڕێی مێسییە. 

لویس سوارێز

سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەڤانیدا، وەڵامی پرسیارێکی دایەوە، کە ئاخۆ ئەگەری ئەوە هەیە یانەکەی گرێبەست لەگەڵ مێسی بکات، دوای ئەوەی سوارێزی هێنایە ریزەکانی؟ ئینریکی سیرێزۆ، گوتی "ئەگەر لیۆنێل مێسی بیەوێت لەگەڵ لیۆنێل مێسی یاری بکات، ئەوا من پێیدەڵێم لە جەژنی لەدایکبووندا وەرە ماڵەوە، لەگەڵ هیوادا هەموو شتێک دەبێت".

ئینریکی سیرێزۆ، هەروەها لەبارەی گرێبەستکردنی یانەکەی لەگەڵ لویس سوارێزدا، گوتی "گرێبەستکردن لەگەڵ لویس سوارێز قورس نەبوو، هەموو شتێک بە ئاسانی تێپەڕی".

سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید پەسنی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دا و گوتی "بارتۆمیۆ هاوڕێیەکی باش و سەرۆکێکی سەرکەوتووە، ئیستا کارەکان لە بارسێلۆنا بە باشی بەڕێوەناچن، بەڵام بارتۆمیۆ وەک پێویست مامەڵەی کردووە، هیچ شتێکی دیکەی نەکردووە".

ئینریکی سیرێزۆ، زیاتر لەبارەی سوارێزەوە، گوتی "بژاردەیەکی باشمان کرد بە هێنانی سوارێز بۆ ریزەکانی یانەکەمان، ئەوە سەرەتای خەونێک بوو، کارێکی باشبوو کە سوارێز لە یەکەم یارییدا گۆڵ بکات، دوای یارییەکە بینیم زۆر دڵخۆش بوو"




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif