زەبەلاحترین بودجەی عێراق

ليست هناك تعليقات


سالار مەحمود
-
بودجەی ئەمساڵی عیراق زەبەلاحترین بودجەیە لە مێژووی وڵاتەکدا، کە ۱٤۸ ترلیۆن دینارە بۆ ساڵی ۲٠۲٠، لە بودجەی چەندین وڵاتی ناوچەکە زیاترە.

بەرێکەوتن پشکی موچەی هەرێمی تیا بچەسپێنرێت.

پێویستە ئەو غەدرە لەسەر فەرمانبەرانی کوردستان هەڵبگیرێت و قوتی خەڵک نەبێتە قوربانی ململانێکان

عیراق بەقەیرانێکی ئابوری مەترسیداردا تێپەڕ ئەبێ

هەرێمی کوردستانیش لە قوڵترین قەیرانی ئابوریدایە، بۆیە رێکەوتنی کوردستان و عیراق بەشێک لەنەهامەتیەکانی خەڵک بۆ قۆناغێک کەم ئەکاتەوە، بەردەوامبونی ئەم دۆخە نیگەرانی و نەهامەتیەکان زیاتر دەکات.

نوێنەرانی کورد لەپەرلەمانی بەغدا پێویستە بەیەک دەنگ خۆیان بۆ شەڕی قوتی خەڵکی کورستان حازر بکەن. داکۆکی لە قوتی خەڵک واجبی قانونی و ئەخلاقیە.

گەورەترین کورتهێنان لە مێژووی عیراقدا لە پرۆژە بودجەی ئەمساڵدایە کە ۸۱ ترلیۆن دینارە.

لەبەر ئەوە جگە لەدابینکردنی مووچە ناتوانرێ پرۆژەی خزمەتگوزاری پێویست بۆ شارەکان و خەڵکەکە دەستەبەر بکرێت.

بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ی عیراق ۱٤۲ ترلیۆن دینار بوو، جگە لەمووچە هیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی پێ جێبەجێ نەکرا.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif