نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی: گفتوگۆی هەولێر و بەغدا گرنگە

ليست هناك تعليقات



سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەردوولا داکۆکییان کردووە "له‌ گرنگيى گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌يشتن به‌ چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی كه‌ خزمه‌ت به‌ ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات".

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا دۆخى گشتيى وڵات و دۆسيە هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكومه‌تى فيدراڵی و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و ئاڵنگارییەکانی ئێستا كردووەتەوە.


هەروەها نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی رایگەیاند، هەردوولا تاوتوێی مەلەفە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و جەختیان لە گرنگیی یەکخستنی ریز و هەڵوێستەکانیان لەئاست ئاڵنگارییەکانی ئێستای بەردەم وڵاتدا کردەوە.

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی گرتنەبەری گفتوگۆی ئاڵوگۆڕکراو و دەستووری وڵات وەکو چەترێک بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم پرسەکان کرایەوە.


هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی لە توویتێکدا رایگەیاند، گفتوگۆی بەرهەمداریان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق.

لە توویتەکەدا نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی نووسیویەتی "خۆشحاڵم ئەم بەیانییە لە هەولێر پێشوازیم لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد. بەردەوامیمان دا بە گفتوگۆ بنیاتنەرانەکانمان تایبەت بە چارەسەرکردنی مژارە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق و تاوتوێکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوانمان".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif