ڕۆژنامەنوسێک بۆ پارێزگاری سلێمانی:داوای لێبوردن بکە

ليست هناك تعليقات

ڕۆژنامەنوسێکی دیاری سلێمانی داوا لە پاێزگاری سلێمانی دەکات داوای لێبوردن لە میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان بکات لەبەرامبەر ئەو رەفتارانەی ئەمرۆ لە فرۆکەخانە بەرامبەر میدیاکاران ئەنجامدرا. 


لە نامەیەکی کراوەدا ڕۆژنامەنوس هاوکار عزەت وێڕای ماندوونەبوون لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی داوا دەکات پارێزگاری سلێمانی ڕێگە نەدات ناو و ناوبانگی سلێمانی بشێوێت بە هۆی ڕەفتاری چەند کەسێکەوە. 


لە نامەکەدا هاوکار عزەت ئاماژەی بەوەکردوە کە پێویستە پارێزگاری سلێمانی داوای لێبوردن لە ڕۆژنامەنوسان و میدیاکان بکات بەرامبەر ئەو پەلاماردان و ئازاردانەی ئەمرۆ لەلایەن هەندێک تیمەوە لە فرۆکەخانە بەرامبەر میدیاکاران ئەنجامدرا.


لە درێژەی نامەکەیدا ڕۆژنامەنوسەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە تیمی پرۆتۆکۆلی سەرۆکوەزیران رێگەیان دەدا بە ڕوماڵی میدیاکان بەلام زۆر بێباکانە تیمەکانی فرۆکەخانەو پاسەوانەکانی پارێزگار ڕێگرییان کرد و تیمە میدیاییەکانیان کردە دەرەوەی هۆڵەکە.


دەقی نامەکەی ڕۆژنمرنوس هاوکار عزەت بۆ پارێزگاری سلێمانی:

نامەیەکی کراوە بۆ پارێزگاری سلێمانی..
جەنابی عالی مەقام سڵاو، ماندو نەبن و دەزانم شەوی رابردوو بەهۆی ئامادەکاریەکانەوە لە دۆخێکی پر هیلاکەتدا رۆژتان کردەوەو هەر لەگەڵ سپێدەشدا لە فرۆکەخانە چاوەرێبوون دەوڵەتداری وڵات بگاتە سنوری ژێر دەسەلاتتان، دیسانەوە ماندوو نەبن.
ئەوەی دەمەوێت پێتان بلێم ئەوەیە لە فرۆکەخانەی سلێمانی و لەبەردەم ئەو هۆڵەی کە جەنابت و کازمیی دانیشتبوون و کۆبونەوەیەکی چەند خولەکیتان کرد، رێک لەوکاتەدا کە ئێوە بە ناوی هەموو سلێمانییەوە تەرحیبی جەنابی سەرۆکوەزیرانتان دەکرد پاسەوانەکانی بەردەرگاو هێزە ئەمنیەکانی فرۆکەخانە پەلاماری رۆژنامەنوسەکان و تیمەکانی روماڵی کەناڵەکانیان دەداو بە شەق و زلە بەربوونە گیانی میدیاکارە کوردەکان، لە کاتێکدا کە تیمی پرۆتۆکۆلی سەرۆکوەزیران رێگەیان دا میدیاکان بێنە ژورەوەو دانیشتنەکە روماڵ بکەن بەداخەوە تیمە ئەمنییە کوردیەکان کە حەتمەن پاسەوانەکانی بەرێزت و هێزە ئەمنیەکانی فرۆکەخانەی شارەکەی بەرێزت بوون ڕێگەیان نەدا و بە پاڵ و بە فشاری توند چەند میدیاکارێکیان تا دەرەوەی هۆڵەکە راپێچ کرد و یەکێک لە پاسەوانەکانیش کە کوڕێکی باڵە بەرزەی رەشتاڵەبوو بە دەنگی بەرز هاواری دەکرد چی میدیا هەیە لێرە دوریان خەنەوەو و نەیانبینمەوە، ڕێک لەم کاتەدا بەرپرسی میدیای سەرۆکوەزیران وتی ئەم کارە تەعبیر نییە لە تیمی ئێمە!! 
جەنابی پارێزگار تۆ دەزانیت چەند میدیاکارێک لا ملیان سور بوەتەوە بەهۆی لێدانی زلەی پاسەوانەکانتانەوە؟ تۆ دەزانیت هەرەشەو گورەشەو پەلاماردان لە لایڤی میدیاکان گوازرایەوە؟.
ئەمەم بۆیە بۆ ئێوە نوسی چونکە سلێمانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئێوەیەو ئێوە بەرپرسی یەکەمن لە پاراستنی پانتایی کارکردنی میدیاکان و گواستنەوەی چالاکیەکان
پێویستە لە نزیکەوە لەگەڵ نوێنەری میدیاکان دابنیشیت و داوای لێبوردن لە هەموو میدیاکان بکەیت کە ئەو حاڵەتانە ئەمرۆ رویان داوە، ئێوە هەمووکات بە دۆستی میدیاو میدیاکاران ناسراون ناکرێت ئێستا بەهۆی کارێکی هەڵەی چەند کەسێکەوە ناو و ناوبانگی شارەکەت ناشیرین بکرێت و وێنایەکی نەشیاو پیشانی هەمووان بدرێت..


هاوکار عزەت
ئەو رۆژەی سەرۆکوەزیران هاتە سلێمانی.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif