بنەماڵەی شێخ طەیب قەیوانی- قوربانی لوتف و جوامێری یەك بەیەكتانین

ليست هناك تعليقات



لە سوپاسنامەیەكدا بنەماڵەی شێخ طیب قەیوانی، رایدەگەیەنن،"لەدڵەوە سوپاسگوزاری ھەمو ئەو بەڕێزانەین، کە بەشێوازی جۆراوجۆر بەشداربون لەدەربڕینی ھاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە و بنەماڵەکەمان، بەبۆنەی ژیانئاوایی جەنابی شێخ حەسەنی قەیوان"

لەو سوپاسنامەیەدا هاتوە،"لەم کۆستەماندا، بەشداری ھەریەک لە ھێژایان: دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیر و کاربەدەستە باڵاکانی ھەریەکە لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، پەرلەمانتارانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر و بەغدا، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و پارتە سیاسیەکانی کوردستان، سەرۆکایەتی ڕەوتی حیکمە و ژمارەیەکی یەکجار زۆر لەکەسایەتی و خەڵکی دڵسۆز و وەفاداری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و خزمان و دۆستان، مایەی ئەوپەڕی پێزانین و ئارامی دڵنەوایمانە و قەرزاری لوتف و جوامێری یەک بەیەکیانین."

دەقی سوپاسنامەكە:

سوپاسنامە

بەناوی بنەماڵەی شێخ طیب قەیوانی، لەدڵەوە سوپاسگوزاری ھەموو ئەو بەڕێزانەین، کە بەشێوازی جۆراوجۆر بەشداربوون لەدەربڕینی ھاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە و بنەماڵەکەمان، بەبۆنەی ژیانئاوایی جەنابی شێخ حەسەن قەیوانی، باوکی بەڕێز شێخ طیب قەیوانی و باپیری ھەریەک لە بەڕێزان: شێخ تۆفیق و شێخ سەعد و شێخ فاخر.
لەم کۆستەماندا، بەشداری ھەریەک لە ھێژایان: دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیر و کاربەدەستە باڵاکانی ھەریەکە لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی عێراق، پەرلەمانتارانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر و بەغدا، بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و پارتە سیاسیەکانی کوردستان، سەرۆکایەتی ڕەوتی حیکمە و ژمارەیەکی یەکجار زۆر لەکەسایەتی و خەڵکی دڵسۆز و وەفاداری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و خزمان و دۆستان.
مایەی ئەوپەڕی پێزانین و ئارامی دڵنەوایمانە و قەرزاری لوتف و جوامێری یەک بەیەکیانین.

خوای مەزن ھەمووان پارێزراو بکات

دووبارە سوپاس پێزانینی زۆر بۆ ھەموو لایەک
بنەماڵەی شێخ طیب قەیوانی


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif