بڕیارەکانی کابینەی ڤیدیۆ کۆنفرانس...

ليست هناك تعليقات


دكتۆر شێركۆ حەمەئەمین
-
کابینەی نۆیەمی حکومەت،کابینەی سێکوچکەی پارتی،یەکێتی،گۆڕان و سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی،یان وەک خۆیان دەڵێن برا گەورە،سەرەتا میدیای حیزب و بنەماڵە و خێزانە سیاسیەکان،کەبە پارەی نەوت و کۆمپانیا و خاڵەسنورییەکان کاردەکەن.

زۆریان لە بارەوە وت و ئومێدی،لە سەر هەڵچنرا و مژدەی حوکمڕانیەکی یۆتۆپیان،بە خەڵکدا،وەک قۆناغی دابڕان سەیریان دەکرد و مەسرور بارزانیش هەر بەو جۆرە لێدوان دەدات.

بەڵام دوای ساڵێک و پەنجا ڕۆژ،لە دەستبەکاربونی دۆخی هەرێمی کوردستان،لە هەموو ڕویەکەوە،لە جاران خراپترە و قەیران دوای قەیران سەربار دەبن.

کابینەی ئۆنلاین و ڤیدیۆ کۆنفرانسیش،بەبێ توێژینەوە و حسابی لێکەوتەکانی و وردەکاری بڕیارەکانیان،چونکە،لە خەڵک و دۆخەکە دابڕاون،هەر بڕیار دەدەن و سەرئەنجام مەینەتی و

کارەسات،بۆ خەڵک دێنن،ئەم کابینەیە هێندە،لە ژێر هەژمونی براگەورەدایە و سێبەری ئەویان،لە سەرە تەنانەت،ناتوانن،کۆتایی بە کۆبونەوەی ئۆنلاین و ڤیدیۆ کۆنفرانسیش بێنن.

بڕیاری ڕۆژی ۲٠۲٠/۹/۲ لەبارەی ساڵی نوێی خوێندنی ۲٠۲٠_۲٠۲۱ سەلمێنەری ئەو ڕاستیە و فەشەلی ئەم کابینەیە،ئاخر پشت،بە ستوو،بە کام توێژینەوەو ڕاپرسی و وەرگرتنی ڕای قوتابیان و خوێندکاران بڕیاری خوێندنی ئەلکترۆنی دەدەن؟

لەکاتێکدا،لە وڵاتانی ئەوروپا،وەک پێویست سەرکەوتو نەبوە،کە تەواوی ژێرخانی پەروەردەیی و پێداویستیەکانی دابینکراون،ئاخۆ،لە هەرێمدا و بەم دۆخەوە چۆن سەرکەوتو دەبێت و چی لێ بەرهەم دێت؟

تۆ،کە ناتوانیت هێڵی ئینتەرنێت و لاپتۆپ و پێداویستیەکانی تری خوێندنی ئەلکترۆنی لایەنی کەم،بۆ هەموو خێزان و هەموو ناوچەکانی کوردستان دابین بکەیت،چۆن بڕیاری لەم جۆرەدەدەیت؟

ئایا دەتوانیت،بۆ گوندەکان و دەرەوەی شارەکان کارەبا و هێڵی ئینتەرنێت و لاپتۆپ دابین بکەیت؟بێگومان هەر لە بەرنامەشتاندا نیە،کاری وا بکەن.

ئایا مامۆستاکان ڕاهێنراون و ئامادەن،بۆ ئەو کارە؟

لە هەمووی سەرەکی تر،سیستمی ئەلکترۆنی چۆن،بۆ منداڵی پۆلی یەکی بنەڕەتی،دەگونجێت،کە تازە دەچێتە قوتابخانە و پیتەکان فێر دەبێت؟

چۆن فێری ئەلف بێی زمانی کوردی دەبێت؟

رەنگە،بۆ ئێوە ئاسایی بێت،چونکە پێ دەچێت،ئاگاداری دۆخی خوێندنی حکومی نەبن،بڕواشناکەم سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بزانن،خوێندنی کوردی و سەرەتاکانی فێربونی ئەلف بێ چۆنە؟

وەزارەتی پەروەردە،لە مانگی شوباتەوە تا ئێستا ئایائەمە هەموو بژاردە و جێگرەوەکانتان بوو؟

هەموو ئەو وڵاتانەی خەمی ئایندە و پێشکەوتنی وڵاتەکەیانە گرنگی،بە خوێندن و پەروەردە دەدەن،بە پێچەوانەوە دەسەڵاتی بنەماڵەیی و خێزانی هەرێم،ئێستا و ئایندەی نەوەکان و هەرێمیان تاریک و نادیارکردوە و ئەوەی لایان گرنگ نەبێت،خوێندنە.

لە مێژە وتراوە،چاکبون،بۆ میللەتێک نیە،سەرچاوەی منداڵەکانی لێڵ کردبێت،ئەم دەسەڵاتەی هەرێم،لە بری لێڵ سەرچاوەکەی تاریک کردوە.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ۱ ملێۆن و ۷٠٠ هەزار قوتابی و خوێندکار هەیە،کە نزیکەی ٤۸٠ هەزاریان،لە سنوری پارێزگای سلێمانیدان، بەم جۆرە چارەنوسیان چی لێ دێت؟ئایا پار هیچیان خوێند،تا ئەم ساڵیش بەم دەردە ببرێت؟

لەبەر هیچ نا،تەنیا بە هۆکاری ئەم بڕیارە و بێ باکی حکومەت،لە ئاست ئایندەی نەوەکان،ئەم کابینەیە فاشلترین کابینەیە و شیاوی هەڵوەشاندنەوەیە.

ئەگەر ئەم بڕیارە یەک هۆکاری تەندروستی و خۆپارێزی هەبێت،سەد هۆکاری تری هەیە،کە پێنەدانی موچە و دابین نەکردنی ژیانی خەڵکە و ترسە،لەناڕەزایی و خەباتی مەدەنی،کە هەر ڕودەدات.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif