چین و توێژەكان پشتیوانی ناڕەزایی سبەینێ دەكەن

ليست هناك تعليقات


بڕیارە سبەینێ ناڕەزایی فراوان لە سلێمانی و هەڵەبجە و ڕانیە و گەرمیان بەڕێوە بچێت، چین و توێژە جیاوازەكان پشتیوانی لە خۆپیشاندانی سبەینێ دەكەن

هاوكار عیزەت، نوسەر و میدیاكار، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: پشتیوانیی تەواویی داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەم و دەبێت هەموومان و هەر کەسەو لای خۆیەوە لە هەر پلەو پۆستێکدا بین پشتیوانی داواکانیان بین و فشارەکانیان بەرز بنرخێنین، تا دەتوانین ببینە بەشێک لە ناڕەزایەتیەکانیان.

م.نەوشیروان حەمەغەریب - کارگێری لقی یەکێتی مامۆستایانی سلێمانی ڕایگەیاند ؛

سبەنێ لەبری لێدانی زەنگی خوێندن لە سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە و كەلار و ڕانیە لەسەر شەقامەكان مامۆستایان بایكۆت ڕابگەیەنن و بە دەسەڵات بڵێن ئاوا پەروەردە سەركەوتو نابێت.

بەهەمان شێوە، لە ڕاگەیەنراوێكدا ژمارەیەك پەرلەمانتاری بەغداد، پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانی سبەینێ ڕاگەیاند
لینكی هەواڵ

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif