هەوڵیداوە موجاهیدنی خەلق لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت

ليست هناك تعليقات



رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی ئاشکرای کرد، بەربژێری سەرۆکی ئەمریکا بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکەی نێو دادگای باڵای ئەو وڵاتە، کاریکردووە تاوەکو موجاهیدینی خەلقی ئێرانی لە لیستی رەشی ئەمریکادا دەربهێنێت

رۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە داوە، 20 ساڵ لەمەوپێش ئێمی بارێت، بەربژێری سەرۆکی ئەمریکا بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکەی نێو دادگای باڵای ئەو وڵاتە کاری پارێزەریی بۆ ئەنجوومەنێکی نزیک لە گرووپی موجاهیدنی خەلقی ئێرانی کردووە.

بارێت یەکێک بووە لەو پێنج پارێزەرەی کە لەنێوان ساڵانی 2000 تاوەکو 2001ـدا نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی بەرپەرچدانەوەی نیشتمانیی ئێرانیان کردووە و هەوڵیانداوە گرووپی موجاهدینی خەلق لە لیستی تیرۆری ئەمریکادا دەربهێنن.

واشنتن پۆست ئەوەیشی خستووەتەڕوو، لە ساڵی 2001ـدا ئەو دەمەی بارێت تەمەنی 21 ساڵ بووە، سی ڤیی خۆی پێشکەش بە نووسینگەی لارۆکا و لێوین بۆ کاروباری پارێزەری کردووە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو هاوکاریی لێکۆڵینەوەی یاسایی و پێشکەشکردنی راپۆرت بۆ ئەنجوومەنی بەرپەرچدانەوەی نیشتمانیی ئێران کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە پۆلێنکردنی گرووپی موجاهدینی خەلق وەک گرووپێكی تیرۆریستی لەلایەن ئەمریکاوە.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق