مێسی: داوای لێبوردن دەکات

ليست هناك تعليقات



لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی. لە هەڤپەیڤینێکی نوێدا، دانی بەوەدانا کە ئەوکاتەی داوای رۆیشتنی لە ریزەکانی بارسێلۆنا کردووە هەندێک هەڵەی کردووە و گوتی "داوای لێبوردن لە هەر کەسێک دەکەم ئەگەر بە هەڵسوکەوتەکانم بێزارم کردبێت".

مێسی گوتی "دوای بێزاربوونێکی زۆر، دەمەوێ ئاستێک بۆ ئەو بارودۆخە دابنێم، پێویستە هەموو ئەوانەی هەواداری بارسێلۆنان یەکگرتووبن و پێشبینی هاتنی باشتر بۆ بارسا بکەن".

لیۆ هەروەها گوتی "دان بە هەڵەکانمدا دەنێم، بەڵام ئەگەر هەڵەم هەبووبن تەنیا لەپێناو ئەوەبووە بارسێلۆنا باشتر و بەهێزتربێت".

کاپتنی یانەی بارسێلۆنا، گوتی "لە کۆتاییدا ویستم پەیامێک بۆ هەموو ئەندامان و هاندەرانی یانەکەمان بنێرم و پێیانبڵێم ئەگەر لە هەر کاتێکدا هەر کەسێکم بە قسەیەک یان کردەوەیەک، بێزارکردبێت داوای لێبوردنی لێدەکەم، بەڵام بێگومان هەر شتێکم کردبێت تەنیا بۆ ئەوە بووە باشتر بۆ یانەکەمان
لیۆنێل مێسی

مێسی لە بەردەوامی هەڤپەیڤینەکەیدا، گوتی "هەر کەسێک بمناسێت دەزانێت کە من بێجگە لە بردنەوە بە هیچ شتێکی دیکە رازی نابم، بەردەوامیش لەنێو یاریگەدا هەوڵ و تێکوشان دەدەم، کارەکە بە درێژایی ژیانی پیشەییم بەو شێوەیە بووە و ناشگۆڕێت، ئەمڕۆش پابەندبوونم بەرامبەر ئەم درێسە و ئەم قەڵخانە وەکخۆی ماوە".

مێسی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێیوایە بێدەنگ بووایە باشتر دەبوو و گوتی "دەبووایە رێگە بدەم بارودۆخەکە وەک چەندینجاری پێشوو تێپەڕێت، بەڵام بەمدواییە هەندێک شت ئازاریان دام و بەو شێوازە گوزارشتم لە دۆخەکە کرد".

مێسی هەروەها گوتی "هەموو ئەوەی روویدا تێپەڕی، ئێستا پێویستە هەموو کۆششەکانمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی وەک تیپ و هاندەران دەستکەوت بەدەستبێنین، کە بێگومان پەرۆشی و حەماسەت تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان".

لیۆ گوتیشی "پێویستە واز لە ناکۆکییەکان بێنین، بەتایبەتیش هەڵەکانم، چونکە لەپێناو بەرژەوەندی بارسادا بوونە".

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، باسی لەوەکرد کە تیپەکەیان هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خۆشی و ئاسوودەیی بۆ جەماوەری کەتەلۆنی بگەڕێنێتەوە، کە شایەنیەتی و گوتی "پێویستە هەموو هاندەرانی بارسێلۆنا یەکبخەین و پێمانوایە باشترەکە هێشتا نەهاتووە".




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif