ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/15 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق .
میکانیزمەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق