چەند سەرمایەدارێکی ئەمریکی قەرزی بەندکراوانی پێشوو دەدەنەوە بۆئەوەی بتوانن دەنگ بدەن

ليست هناك تعليقات

 



ملیاردێری ئەمریکی مایکڵ بلومبێرگ، جۆن لێجندی گۆرانیبێژ، لیبرۆن جەیمسی وەرزشڤانی باسکەی ئەمریکی و چەند کەسایەتییەکی دیاری دیکە بڕی 20 ملیۆن دۆلار قەرزی بەندکراوانی پێشووی ویلایەتی فلۆریدایان دایەوە بۆئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا دەنگ بدەن.

ئەو هەنگاوەی سەرمایەدارە ئەمریکییەکان بە گرنگ لێکدانەوەی بۆ دەکرێت و دەگوترێت کاریگەریی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت، ئەمەش بەپێی ئەوەی کە فلۆریدا یەکێکە لە ویلایەتە هەرە گەورەکانی ئەمریکا و ژمارەیەکی زۆری دەنگدەری تێدایە.

"لیژنەی گەڕاندنەوەی مافەکان لە فلۆریدا" رایگەیاند، ئەو پارەیەی بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئەو زیندانیانە کۆکردووەتەوە کە ماوەی بەندکردنیان کۆتایی هاتووە و ئازادبوون.

بەگوێرەی یاسایەک کە لەم دواییانەدا لە ویلایەتی فلۆریدا کاری پێدەکرێت، ئەو تاوانبارانەی کە ماوەی بەندکردنیان تەواوکردووە و ئازادبوون، بەڵام قەرزدارن، ناتوانن دەنگ بدەن تاوەکو هەموو قەرز و پێبژاردنەکانیان دەدەنەوە.

هەندێک لەو زیندانیانە دەیان هەزار دۆلار قەرزدار ببوون و زۆربەیان توانای دانەوەیان نەبوو.

یاسا نوێیەکەی فلۆریدا رێگەی دەنگدان لە نزیکەی 750 هەزار کەس دەگرێت، زۆربەیان ئەوانەن کە بە رەچەڵەک ئەفریقی یان لاتینین.

لە دیارترین ئەوانەشی بەشدارییان لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارەکەدا کردووە، مایکڵ بلومبێرگ، ملیاردێر و سەرۆکی شارەوانیی پێشووی نیویۆرکە کە ئەمساڵ هەوڵیدا ببێتە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بەڵام کێبڕکێکە بە شکستی ئەو و بردنەوەی جۆ بایدن کۆتاییهات. هەروەها زیاتر لە 44 هەزار کەسی دیکەش لە سەرانسەری ئەمریکا لە هەڵمەتەکە بەشدارن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif