محەمەد رەئوف
-
- ئێستا یەكێتی حوكمڕانی ناوچەی سەوزە ( سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین)
- (لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی) هاوسەرۆكی یەكێتین و بەرپرسی یەكەمن لە یەكێتی، یەكێتی بەرپرسی یەكەمی ناوچەی سەوزە.
- وەك چۆن ئەم ناوچەیە باش بێت و ئاوەدان بێت، دەستكەوتەكەی بۆ ئێوەیەو دەچێتە گیرفانی یەكێتیەوە..
- فەوزا و قاچاغچێتی و سوتانی سنەوبەرەو داگیركردنی زەویوزار بەرپرسیارێتیەكەی لە ئەستۆی ئێوەیە...
- وەك چۆن پارتی بەرپرسە لە گەندەڵی و دزی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و داگیركردنی زەوی لە هەولێر و دهۆك..
- ئێوەش بەرپرسن لە گەندەڵی و دزی لە باشماخ و پەروێزخان و داگیركردنی زەوی لە سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین ...
- چاكی بكەن دەستكەوتەكەی بۆ خۆتانە، هێزو دەسەڵات لای ئێوەیە رێگری لە دزی و قاچاغچێتی و زەوی داگیركردن بكەن دەستكەوتەكەی دەچێتە گیرفانی خۆتانەوە...
- بەردەوامیدان بەم دزی و مافیایی و قاچاغچێتی و زەوی داگیركردنەش عاقیبەت خراپیەكەی دەچێتەوە گیرفانی خۆتانە..
- دۆخی ناوچەكە خراپە... فەوزاو پشێوی و بێ ساحێبی و مافیا گەرایی خەڵكی نائومێد و هەراسان كردووە...
- یان چاكی بكەن یان بەیەكجاری تەسلیمی بازرگانە هەلپەرست و مافیاكانی بكەن...با خەڵكی خۆی مشوری خۆی بخوات...
تێبینی: حزبەكانی تر لە حكومەتی خۆجێیدا تەنها دیكۆرن و هیچ دەسەڵاتێكیان نیە، پارتی لەولا و یەكێتی لەملا بەرپرسی یەكەمن... نوقتە سەری دێڕ.....
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق