بازرگانی جیهان بەشێوەیەکی خێرا دەبوژێتەوە

ليست هناك تعليقات


 
رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی باڵاویکردەوە، بە پێچەوانەی پێشبینیەکان بازرگانی جیهانی لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا، بەشێوەیەکی خێرا بوژانەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.

پاش بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا ئاستی جموجوڵی بازرگانی بەهۆی داخستنی سنور و دەروازە نێودەوڵەتییەکان بەڕووی یەکتردا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەگەر چی هێشتا جموجوڵەکان وەک پێش کۆرۆنای لێنەهاتووەتەوە، بەڵام بوژانەوەیەکی گەورە و خێرای بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی پەیمانگای کیڵی ئەڵمانی بۆ لێکۆڵینەوەی ئابوری جیهانی، لەمانگی تەمموزەوە نیوەی زیانە ئابورییەکان پڕکراونەتەوە.

بەپێی کۆمپانیای ئای ئێچ ئێس، خواست لەسەر کاڵاکان لە بنەڕەتی ٣٨ خواستدا، تەنها لە مانگی تەمموزدا ١٤ خواست گەشەیکردووەتەوە، جگە لەوەی هەندێ بواری تر بەتەواوەتی بوژاوەتەوە.

وڵاتی چین کە سەرچاوەی دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنابوو، یەکەم وڵاتبوو کارگەکانی کردەوە، ئێستاش بە جۆرێکە، کە لە مانگی ئابدا بەرێژەی ٩.٥% بازرگانی دەریایی بۆ دەرەوەی وڵات گەشەی کردووە.

هاوکات، بەندەرەکانی ئەمریکا و ئاسیا و ئەوروپا جموجوڵە بازرگانییەکان بوژانەوەیەکی گەورەیان تێکەوتووە بەجۆرێک کرێی بارهەڵگرەکان بەرزبووەتەوە بۆ ئاستێک کە پێش کۆرۆنا ئەوەندە بەرزنەبووە، لەکاتێکدا کرێی بارهەڵگرەکان لە شەنگەهایەوە بۆ کالیفۆرنیا هەمان نرخی پێش کۆرۆنایە.

ئەڵمانیا و چین و کۆریای باکور لە لیستی ئەو وڵاتانەدان کە بوژانەوەی ئابورییان بەخۆوە بینیوە بەهۆی بازرگانییەکانەوە.

لای خۆیەوە، شۆن روش پسپۆڕ لەبواری ئابوری لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن لە دامەزراوەی ئێس ئێن دی گڵۆباڵ رایگەیاند، "بازرگانی یەکێکە لە کەرتە گرنگەکانی ئابوری و رۆڵی گەورە دەبینێت لە بوژانەوەی ئابوریدا."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان کەرەنتینکرا و سەرجەم دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان وڵاتان و رێگا وشکانی و ئاوی و ئاسمانییەکان بەتەواوی داخران و ئابوری وڵاتان و جیهان زیانێکی گەورەی بەرکەوت و جموجوڵە بازرگانییەکان پاشەکشەیەکی گەورەی کرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif