جەیمس جێفری پشتگیریی ئەمریکای بۆ کورد و پێشمەرگە دووپاتکردەوە

ليست هناك تعليقات



بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کرد. جێفری پشتگیریی ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ كورد و هاوبه‌شانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر کردووەتەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه‌، سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا، ئه‌رکی هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چالاكى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له‌ سووريا و عێراق، دۆخى كورد و گفتوگۆى لايه‌نه‌ كوردييه‌كان له‌ سووريا بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانيان و يه‌كڕيزيى نێوانيان تاوتوێكراوە.

جەیمس جێفرى به‌رده‌وامی پشتگیریی ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ كورد و هاوبه‌شەکانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش له‌ سووريا، هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كردووەتەوە‌، "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقييه‌كان ده‌كات".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش سوپاسى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشى كردووە بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌واميان و جه‌ختى له‌‌ گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و هاوبه‌شەکانیان له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه،‌ تاوەکو دڵنيابوون له‌ له‌ناوچوونى يه‌كجاره‌كيى داعش.

دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە:

سه‌ربه‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيشوازى له‌ به‌ڕێز باڵيۆز جه‌ميس جيفرى، نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا و نێرده‌ى تايبه‌تى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا که‌ به‌ڕێزان وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه‌، سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا، ئه‌رکی هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چالاكى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له‌ سووريا و عێراق، دۆخى كورد و گفتوگۆى لايه‌نه‌ كوردييه‌كان له‌ سووريا بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانيان و يه‌كڕيزيى نێوانيان تاوتوێ كرا.

به‌ڕێز جيفرى به‌رده‌وامی پشتگیریی ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ كورد و هاوبه‌شانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش له‌ سووريا، هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقييه‌كان ده‌كات.

به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها پشتگيرى و خۆشحاڵيى ئه‌مه‌ريكاى بۆ گفتوگۆى نێوان لايه‌نه‌ كوردييه‌كان له‌ سووريا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان نيشان دا و ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵى ئه‌رێنیی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو لێكنزيككردنه‌وه‌يان و هاندانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وميان و جه‌ختى له‌‌ گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و هاوبه‌شانيان له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌ تا دڵنيابوون له‌ له‌ناوچوونى يه‌كجاره‌كيى داعش.

په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى له‌ سووريا، هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، پرسی کورد له سووریا، هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ سووریا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه‌ بوو.






 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق