دەستەی ئامار: سەرژمێریی لە عێراق و هەرێم بۆ کۆتایی ٢٠٢١ دواخرا

ليست هناك تعليقات


 

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان رايگەياند، سەرژمێری گشتی دانيشتوانی عێراق بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دواخراوە، کە بڕيار بوو کۆتایی ئەساڵ ئەنجامبدرێت.

دەستەی ئاماری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی وەزیری پلاندانانی ھەرێم و سەرۆکی دەستەی ئامار و ڕاوێژکاری نیشتمانی، گفتوگۆ لەبارەی دوایین ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێم کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دواخراوە.

باس لەوەشکراوە، جەختيان لەسەر کارکردن و ھەماھەنگییە بەردەوامەکانی نێوان ھەردوولا کردوەتەوە و داوايان کردووە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت بەتایبەت لە پاڵپشتیی تەکنیکی و داراییدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر بڕیار بوو پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif