فەرید ئەسەسەرد: ئەمریكا دوور كەوتۆتەوە و فەرەنسا ئەمەی قۆستۆتەوە

ليست هناك تعليقات


سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەنەکە، بێ ئاگایی حزبەکەی لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا دەردەبڕێت و دەڵێت: “بۆ ئێمە سوپرایز بوو” داواش دەکات ڕوونکردنەوە لەسەر هۆکار و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بدرێت، هاوکات باس لە ڕۆڵی فەرەنسا لە عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەکات.

ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، هەمان ڕۆژ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆی گەیاندە بەغدا و لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ماکرۆن دا بەشێوازێکی کتوپڕ و چاوەڕوان نەکراو بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت و لەگەڵ هەریەک لە چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

لەم بارەیەوە لەمیانەی وەڵامدانەوەەی چەند پرسیارێکدا، فەرید ئەسەسەرد نوسەر و سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان – یەنەکە

– سەردانی ماکرۆن بۆ عێراق گرێدراوی چ هەلومەرجێکە؟

“فەرەنسا دەیەوێت ڕۆڵی خۆی لە عێراقدا بەهێزبکات”

فەرید ئەسەسەرد: لەم هەلومەرجەی ئێستادا ئەمریکا دورکەوتووەتەوە لە ناوچەکە، چونکە سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵی هەڵبژاردنە و ناوێرێت هیچ هەنگاوێک بنێت، فەرەنسا ئەمەی قۆستووەتەوە بەڵام ڕۆڵێکی ئەرێنی دەبینێت، هەوڵدەدات ڕۆڵی خۆی لە عێراق و لوبنان بەهێزبکات، هەروەها فەرەنسییەکان هەوڵ دەدەن لە سەردەمی ماکرۆندا پەیوەندییەکانی فەرەنسا تەنها سیاسی و ئابووری نەبێت هەندێک جار ڕەنگە بیانەوێت سیستمی سیاسیش لە وڵاتێکی دیکەدا بگۆڕن.

– ئەم سەردانە تا چەند پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە؟

“ئەم سەردانە پەیامێکە بۆ تورکیا”

فەرید ئەسەسەرد: ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە پەیوەندییەکی گرژی شاراوە لە نێوان تورکیا و فەرەنسادا هەیە، بەشێکی پەیوەندی بە بابەتی کۆچبەران و ئەوروپا و کێشەکانی لەگەڵ یۆنان و ناکۆکییەکانیان لە سوریا هەیە و ئێستاش لیبیایی هاتووەتە سەر، لەبەر ئەمە پەیوەندییەکانیان زۆر گرژی تێکەوتووە، لەم هەلومەرجەی ئێستادا ماکرۆن سەردانی وڵاتێک دەکات کە سوپای تورکیا سیادەی بەزاندووە و هاتووەتە ناو خاکەکەیەوە، ئەمەش پەیامێکە و تورکیای نیگەران کردووە. 

– فەرەنسا چۆن هاوکاری عێراق دەکات لەبارەی پێشێلکارییەکانی تورکیاوە؟

“گەر عێراق داوای دەرکردنی سوپای تورکیا بکات، فەرەنسا بە خۆشحاڵییەوە قبوڵی دەکات”

فەرید ئەسەسەرد: ئەگەر عێراق داوا لە فەرەنسا بکات بۆ دەرکردنی سوپای تورکیا لە ناو خاکەکەی، فەرەنسا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەم ڕۆڵە دەکات، هەوڵی سنووردارکردنی هیرشەکانی تورکیا دەدەن، چونکە هیچ کاتێک پەیوەندییەکانی تورکیا و فەرەنسا بەم ئەندازەیە خراپ نەبووە، هەروەها لەبەر ئەوەی فەرەنسا ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە، هاتنی ماکرۆن بۆ عێراق قورسایی دەدات بە عێراق و سیستمی سیاسی و هاندەرێکیشە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی.

– چی دەزانن لەبارەی سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەنقەرە؟

فەرید ئەسەسەرد: ئەو دیدارەی بەغدا سازکرا، ئێمە لە هەرێمی کوردستان نەمان دەزانی کە دیدارێکی دیکەی لێدەکەوێتەوە، ئەویش دیداری سەرۆکی هەرێمە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا، بە نیسبەت ئێمەوە سوپرایزبوو، لەبەر ئەوەی ئاگادار نەکرابووینەوە و لە میدیاکانەوە زانیمان، هیوادارین لە گەڕانەوەیدا بتوانین هەندێک وردەکاری لەم بارەیەوە بزانین، ڕونیبکەنەوە کە هۆکاری ئەم سەردانە چییە دوای بەغدا کتوپڕ بۆ ئەنقەرە؟ ئەی ئەگەر پەیوەندی بە سەردانەکەی ماکرۆنەوە نییە بۆ بەغدا، بۆچی لەم کاتەدا و بەم خێراییە ئەنجامیداوە؟ بەڵام بە دڵنیاییەوە پەیوەندییەک هەیە لە نێوان ئەم دوو بابەتەدا.
ڕۆژنیوز

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق