هەوڵێکی ژەهرخواردکردنی ترەمپ شکستی پێهێنرا

ليست هناك تعليقات



هەوڵێکی ژەهرخواردکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە شکستی پێهێنرا و ئێستا ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.

دوو بەرپرسی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەیان راگەیاندووە، کەسانی نەناسراو لە رێگەی ئیمەیڵەوە گیای گەرچەکی ژەهراوییان بۆ کۆشکی سپی ناردووە بۆ ئەوەی بگاتە ترەمپ.

بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەر لە گەیشتنی بە کۆشکی سپی دوو پشکنینیان بۆ کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە ژەهراوییە و فڕیانداوە.

رووەکی گەرچەکی ژەهراوی پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندی ژەهری تێدایە و لە کردەوەی تیرۆرستیدا بەکاردەهێنرێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif