جارێکی تر یاسای ھەڵبژاردن و فرە بازنەیی

ليست هناك تعليقات

حاكم لەتیف مستەفا
-
-پێچەوانەی یاساکانی پێشوی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ھەمواری یاساکە لە ساڵی ٢٠١٩ ھەر قەزایەکی کرد بە بازنەیەکی ھەڵبژاردن، داواکاری خۆپیشاندەران ئەوەیە بکری بە بازنەی بچوکتر ھێندەی ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان.

- تا ئێستا ھەموو حیزبە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق دژی ئەو یاسایەن بە بیانوی ئەوەی دژی کوردە، دەیانەوێ ھەر پارێزگایەک یان ھەموو عێراق یەک بازنە بێت .

-دیارە ئەو سیستەمی فەربازنەییە دژی بەرژەوەندی حیزبەکانە بەڵام لە قازانجی دیموکراتیە

- دیموکراتیە گرنگەکانی جیھان وەک ئینگلتەراوفەرەنساو ئەمریکاو زۆربەی ولاتانی تر بەوسیستەمە ھەلبژاردن دەکەن

- لە فرە بازنەییدا ناوچەکان بچوکن ھەر ناوچەیەک نوێنەری خۆی ھەلدەبژێری بۆیە دەبێ کاندید کەسێکی ناسراوو جێگا متمانەی خەلکی ناوچەکەی بێ نەک کەسانێک بن لە لیستێکدا کەس نەزانێت کێن

- لەم سیستەمەدا ئەگەر ببێ بە فەربازنەیی تەواو ھەژماری دەنگەکان ئاسانەوھەموو کەس تێیدەگات ، کێ زۆرترین دەنگی بازنەکەی بێنێ دەبێ بەنوێنەری بازنەکە، بۆیە بواری فرت و فێڵ کەمترە

-راستە حیزبە گەورەکانیش دەکرێ سودلەم سیستەمە وەربگرن و بەحوکمی پارەو پۆست زۆرێک لە نوێنەرە ھەلبژێردراوەکان کاندیدی ئەوان بن، بەڵام ئەوانیش ناچار دەکات لە جیاتی کادێری حیزبی گوێرایەڵ و ھیچ لەبارا نەبوو کە بۆ ئیمتیاز و موچە دەیاننێرن و دەیانکەنە کۆیلەی دەستی خۆیان ، بەدوای کەسی باش وخۆشەویستی بازنەکاندا بگەڕێن

- ئەم سیستەمە دەبێتە گەشەپێدان و پێشکەوتنی دیموکراتی ، پێشکەوتنی دیموکراتیش لەقازنجی گەلی کوردستانە بۆیە حیزبەکان لێی دەترسن و دەیانەوێ ترسی خۆیان لەو سیستەمە بکەن بەوەی کەمەترسیە بۆ کورد، کە ئەوە ئەسڵو ئەساسی نیە، ئەوان تەنیا بەدوای بەرژەوەندی حیزبی خۆیانەوەن نەک کورد، بەپێچەوانەوە لەم چەند ساڵانەی رابردودا دەرکەوت ھیچ شتێک مەترسی نیە بۆسەر کورد ھێندەی ئەم حیزبە کوردیانە خۆیان نەبێ بەھەمویانەوە، بە عیلمانی و ئیسلامیانەوە

بۆیە ھاولاتی خۆشەویست بەدرۆو فیشاڵی حیزبە کوردیەکان ھەلمەخلەتێ سیستەمی فەربازنەیی لە دوور مەودادا لە قازانجی تۆو لەزەرەری ئەم شێوازە خێڵەکیەی حیزبەکانە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif