عوسمان گوڵپی
ئەوەی ئێستا مەترسیە لەسەر هەرێم و وڵات دەكاتە وێرانە بۆ زۆرینە و بەهەشت بۆ كەمینە، كۆمپانیا حیزبیەكانە یان بازرگانی و وەبەرهێنانە بۆ گیرفانی حیزب و بەرپرسەكانی،ئەوەی وڵات وێران دەكات قۆرخكاریە لە بازاردا، نادادگەری و چنینەوەی سەروەتێكی گەورەیە لە لایەن ژمارەیەك بەرپرسەوە بەبێ ئەوەی خۆیان هیچ بازرگانیەكیان هەبێت، بەڵكو دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری و سەربازی خۆیان دەخەنە خزمەت پەیداكردنی سەرمایەیی زەبەلاح و بەمەش دۆخی بازار دەشێوێت و ناسەقامگیری ئابوری دروست دەبێت و نادادی كۆمەڵایەتی سەر هەڵدەدات، لە پڕ كۆمپانیایەك قوت دەبێتەوە و یەكێكیتر ئیفلاس دەكات و یەكێكیتریش لە پاڵیاندا دەبێتە ملیاردلێر، ئەوە بۆ كۆمپانیاكان وایە.
من پێم وایە لە ولاتێكدا بازار سەقامگیربێت و هەلی یەكسان بۆ كۆمپانیاكان بڕەخسێت بۆ منافەسەی بازرگانی، حیزبەكان و بەرپرسەكان دەستوەردان نەكەن، ئاساییە كۆمپانیایەك ببێتە خاوەن هەرچیەك، بەڵام پرسیارەكە لێرەدایە، لە وڵاتێك كە حیزب و بەرپرسەكانی لە شەریكایەتی عەرەبانەی چایەكەوە لەسەر شەقامێك دەستی تێدەخەن تا دروستكردنی كلێنس و هێنانی برنج، ئەوە با قاچاخچیەکانی دووگ و جگەرە و مەشروب و دەرمان بوەستن کە بەشیک لە بەرپرسانی حیزبیان لە پشتە،
دەیان كۆمپانیا بەناوی جیاجیاوە بونەتە خۆرە لەم وڵاتە كە دەكرێ كار لەسەر یەك بەیەكیان بكرێت و بەڕێگای مەدەنی بخرێنە ژێر فشارەوە و ناویان بهێنرێت و ڕیزبەندیان بۆ بكرێت، كێ سەروەتی كۆمپانیاكەی دروست بوو، پیرۆزی بێت و كێش ڕێگای نادروستی گرتبوە بەر لێپێچینەوەی لێ بكرێ، كە ناكرێ بەداخەوە
تۆ سەرنج بدەن لە شارێكی وەك سلێمانیدا كە من تێیدا نیشتەجێم، سەردەمانێك گروپی كۆمپانیاكانی نۆكان تەواوی بازاری تەنیبوو وەك حكومەت زەوی هەبوو بۆ ئیفرازكردن و فرۆشتن، نۆكان لە ناوە دیارەكانی كۆمپانیا بازرگانیەكانیەكان بوو؟! بەڕیزبەندی جیاواز، ئاسیا و بەڕێز و دەروازە و سیتی و چوارچراو دانیاو گرینەکان و سپیەکان و گوند دروستكراوەكانیش پاش نۆكان دەهاتن، ئێستا وانیە، كۆمپانیای قەیوان باوكی كۆمپانیاكانە، دەست بۆ هەرچی دەبات بەدەستیەوە دێت، باشترین شوێنەكانی شار دەكاتە شوقە و خانوو و ڤێلا، جوانترین شوێنەكان دەكاتە مۆڵ، بەجۆرێك شوێنی نیشتەجێبوە دروستكراوەكانی قەیوان بونەتە شوێنی خوا پێداوان، ئەمە نەك تەنها بۆ قەیوان بەڵکو بۆ زۆر کۆمپانیایتریش ڕاستە، نەمان دی گوندێك یان بەرزاییەك یان سیتیەك بكەنەوە كە هەژارەكان تێیدا سودمەندبن، كەسوكاری شەهیدان تێیدا بتوانن نیشتەجێبن، لە كاتێكدا لەسەر ئەو خاكە بنیادی خۆیان و پرۆژەكانیان ناوە كە گەنجان و خێزانەكانی ئەم وڵاتە قوربانیان بۆداوە و خوێنیان بۆ ڕشتوە.
بۆیە باشترە لەبری ئەوەی بە لامەركەزی و هەرێمی سلێمانی و چونەوە سەربەغدادەوە خۆمان سەرقاڵ بكەین، وەرن با واقعیانە مامەڵە بكەین و ئەم هەرێمە ناو بنێین (هەرێمی قەیوان)، سنوری هەرێمەكەش ئەو سنورەی ئێستابێت كە كاری تێدادەكات و ژمارەیەك كەس سەرقاڵی بەهەرێم كردنین( هەرێمی سلێمانی) ئێ ئەوەی قەیوان دەیكات و ئەوەی ئەو سەرقاڵیەتی بە حكومەت ناكرێ، شەقامی سەد مەتری کوا بە شارەوانی دەکرێت، شتێكم پێ بڵین لەم هەرێمەی خۆمان كە قەیوان و هاوشێوەكانی دەستی پێی نەگەشتبێ؟ قەیوانێك ئەو هەموو کارەی لەبەر بڕوات، ئێ كەواتە باشترە ئەم هەرێمە ناو بنێین هەرێمی قەیوان و لەبەرامبەردا وەك كۆمپانیاكەیان هەرێمەكە بەڕێوەبەرن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق