خامنەیی: ئیمارات خیانەتی کردووە

ليست هناك تعليقات


ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، ئەو رێککەوتنەی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامیداوە، "خیانەتە لە جیهانی ئیسلامی و عەرەبی و بەتایبەت پشتکردنە لە پرسی فەڵەستین". رێبەری باڵای ئێران دەشڵێت، ئیمارات خیانەتی کردووە و دەستی لەگەڵ زاواکەی ترەمپ تێکەڵکردووە.

ئەم قسانەی خامنەیی دوای یەک رۆژ دێت لە دەستپێکردنی یەکەمین گەشتی فەرمیی راستەوخۆی فڕۆکە لە ئیسرائیلەوە بۆ ئیمارات و راگەیاندنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل.

خامنەیی لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلایندا لەگەڵ وەزیرەکانی حکومەتی تاران، باسی لە پەیوەندییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئیمارات کرد و گوتوویەتی "ئەو پەیوەندییە تا سەر بەردەوام نابێت و زوو تێکدەشکێت".

رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل لەلایەن خامنەییەوە بە "مایەی شەرم" ناودەبرێت و دەڵێت "ئەوەی ئیمارات کردوویەتی مایەی شەرمەزارییە، هەڵبەتە ئەمەش زۆر درێژە ناخایانەێت و بە ویستی خوا زوو تێکدەشکێت، بەڵام ئەم شەرمەزارییە بۆ هەمیشە بە نێوچاوانی ئەوانەوە دەمێنێتەوە کە ئەنجامیانداوە. ئەوان خیانەتیان کرد، شتێکی زۆر خراپیان کرد، کە رێگەیان بۆ زایۆنیزم لە ناوچەکەدا کردووەتەوە".

لەدوای رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات کە لە 13ی ئابی 2020 راگەیێندرا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، هەردوولا گەشتی ئاسمانیی رۆژانە دەکەن و گەشتەکان بەسەر خاکی سعودیەدا دەکرێن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif