وەزیری دەریاوانیی یۆنان رایگەیاند ئەمساڵ رێگرییان لە زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەری نایاسایی کردووە کە لە تورکیاوە لە رێگای دەریایی هەوڵیانداوە خۆیان بگەیێننە دوورگەکانی یۆنان.
جیانیس پلاکیۆتاکیس، وەزیری دەریاوانی یۆنان رۆژی چوارشەممە 2ی ئەیلولی 2020 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند وێڕای ئەوەی تیمەکانی دەریاوانی ئاسایشی دەریایی تورکیا هاوئەهەنگییان لەگەڵدا نەکردوون، ئەمساڵ رێگرییان لە زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەری نایاسایی کردووە کە لە تورکیاوە لە رێگای دەریایی هەوڵیانداوە خۆیان بگەیێننە دوورگەکانی یۆنان.
وەزیری دەریاوانی یۆنان ئاشکرای کرد لە یەکی ئاداری ئەمساڵ بەبەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردوو هاتنی کۆچبەری نایاسایی بۆ یۆنان بە رێژەی 84% کەمیکردووە.
سەرەڕای چاوپۆشی و واڵاکردنی دەرگا بەڕووی کۆچبەراندا لەلایەن تورکیاوە. بەڵام وەزیری دەریاوانی یۆنان دەڵێت: "لە مانگی ئابدا رێژەی هاتنی کۆچبەران بەراورد بە رابردوو 95% کەمی کردووە". ئەو وەزیرە یۆنانییە پێیوایە سەرکەوتوو بوونە لە رێگریکردنی هاتنی کۆچبەران بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ نێو وڵاتەکەیان.
وەزیری دەریاوانیی یۆنان رەخنەی لە تورکیا گرت و گوتی: "تیمەکانی دەریاوانیی تورکیا تا سنوورە ئاوییەکانمان لەگەڵ بەلەمی کۆچبەر و پەنابەراندا دێن و هەوڵدەدەن کێشەمان بۆ دروست بکەن".
بەگوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمساڵ نزیکەی 11 هەزار و 500 کۆچبەر گەیشتوونەتە یۆنان، ساڵی رابردووش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی گەیشتبوونە یۆنان 75 هەزار کۆچبەر بووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق