وادەی یاریە گرنگەكە دیاری كرا

ليست هناك تعليقات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، تیروپشکی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی وڵاتەکەی ئەنجامدا و لە یەکەم یارییدا ریال مەدرید بەرامبەر خیتافی یارییدەکات و بارسێلۆناش رووبەڕووی یانەی ئێلچی دەبێتەوە.

فیدراسیۆنەکە ئێوارەی رۆژی دووشەممە تیروپشکەکەی ئەنجامدا، رکابەرییەکانی وەرزی نوێی لالیگا، 13ـی 9ـی 2020 دەستپێدەکات، لە یەکەم گەڕی خولەکەدا، ریال مەدریدی پاڵەوان بەرامبەر یانەی خیتافی یارییدەکات، لەو یارییەدا کە لە یاریگەی یانەی شاهانە دەکرێت و بارسێلۆناش میوانداریی یانەی ئێلچی دەکات.

بەهێزترین یاریی گەڕی یەکەمی خولەکە لەسەر یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ دەبێت، کاتێک ئاتلێتیکۆ مەدرید میوانداریی یانەی سێڤییا دەکات.

بەپێی تیروپشکەکە، یەکەم یاریی کلاسیکۆی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە 25ـی 10 لە کامپ نو دەکرێت، دووەم کلاسیکۆش رۆژی 11ـی 4ـی ساڵی داهاتوو لە یاریگەی ریال مەدرید دەکرێت.

بەپێی میدیای ئیسپانیا، کلاسیکۆی یەکەم بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت و کلاسیکۆی دووەم، هاندەران دەگەڕێنەوە نێو یاریگەکان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif