ئێران: به‌م نزیكانه‌ ده‌بینه‌ خاوه‌ن مووشه‌كی كروزی باڵدار

ليست هناك تعليقات

ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ سه‌روبه‌ندی دروستكردنی مووشه‌كی باڵداری كروزه‌، كه‌ مه‌ودای هه‌ڵدان و گه‌یشتنی ده‌گاته‌ زیاتر له‌ هه‌زار كیلۆمه‌تر.
ئاژانسی هه‌واڵی "فارس"ـی نیمچه‌ فه‌رمیی ئێرانی له‌سه‌ر زاری حاته‌می كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی "ئێران" قسه‌ی كردووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، "له‌بواری پیشه‌سازی سه‌ربازی ده‌ریایی بووینه‌ته‌ خاوه‌ن مووشه‌كی ژێرده‌ریایی و دژه‌ ته‌نه‌كانی ناو ئاو، كه‌ توانای بڕكردنی زیاتر له‌ هه‌زار كیلۆمه‌تری هه‌یه‌، هه‌روه‌ها مووشه‌كی زه‌مینیش كه‌ توانای بڕكردنی زیاتر له‌ هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تری هه‌یه‌، هه‌رچی مووشه‌كی كروزی باڵدارەیشە كه‌ تایبه‌تە‌ به‌ هه‌ڵدانی ئاسمانی، به‌م نزیكانه‌ ده‌بینه‌ خاوه‌ن جۆره‌ مووشه‌كێكی كروز كه‌ ده‌توانرێت بۆ مه‌ودای زیاتر له‌ هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ ئاسمان هه‌ڵبدرێت".
وه‌زیری به‌رگری ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر تواناكانی كۆماری ئیسلامی له‌ بواری مووشه‌كدا كرده‌وه‌ و گوتی: "مووشه‌كه‌كانمان له‌ جۆری به‌رگری كاریگه‌رن و دوژمن به‌رامبه‌ریان هه‌ست به‌ هه‌ستیاری ده‌كات". دووپاتیشی كرده‌وه‌، "ئێران به‌گوێره‌ی پێویستی و سیاسه‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی دوورترین مه‌ودای به‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار كیلۆمه‌تر بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانی دیاری كردووه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌ پرۆگرامه‌ مووشه‌كییه‌كانماندا زۆر گرنگی به‌ زیادكردنی بڕی به‌رهه‌م و به‌كارهێنانی سیسته‌می ژماره‌یی و زیره‌ك ده‌ده‌ین، به‌تایبه‌ت له‌ جۆرایه‌تی و چه‌ندایه‌تی، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌توانێت به‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی دوژمندا زاڵ بێت".
ئه‌میر حاته‌می گوتی: وێڕای ئه‌و سزا ئابووریانه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراون، به‌ڵام‌ ئێران توانیویه‌تی پێداویستی‌ سه‌ربازیی بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی به‌رێژه‌ی له‌ 90% له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی دابین بكات و گوتی: ئێستا 5 هه‌زار و 700 كۆمپانیا له‌ كه‌رتی تایبه‌ت هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌ به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌ی گرنگی ژێرخانی به‌رگری، له‌و ژماره‌یه‌ش 655 كۆمپانیا خاوه‌ن ئه‌زموونێكی به‌توانا و ناسراون. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif