ماچكردنی دەست، لە مێجەر نۆئیلەوە بۆ كازمی

ليست هناك تعليقات


كاوان شێخ حمە سعید
-
لەماچکردنی دەستی مێجەر نوئیل وە بۆماچکردنی دەستی مستەفا کازمی

یەکێک لە ئاکارە هەرە دیاریوو زیندووەکانی مرۆڤ بوون گۆڕانییەتی ، ئاکاری گۆڕان لەژیاندا پێویستییەکی هەرەگرنگە بۆ بەرەوپێش چوون و خۆگونجان لەگەڵ دۆخی سەردەموو‌ دەوروبەردا،

ئەم دیاردەیە بەدرێژایی مێژوو بەدیکراوەو بەردەوامە لەڕەوتی خۆی بەبێ وەستان لای هەموو گەلانی دونیا کەم تازۆر بەدیدەکرێت ئەگەر سەرنج لەمێژوویان بدەین . بەڵام بەداخەوە ئەم ئاکارە لەلای ئێمەی کورد زۆر لاوازو سستوو بگرە چەقبەستووە ،

لە سەد ساڵی ڕابوردودا لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە هەناوی شۆڕشێکی نیشتمانیوو نەتەوەیی پوختەوە من ئاکاری بێگانە بەرستیوو پشتبەستن بە عەقڵی بێگانەو پولوو پارەو بەڵێنی بێسەرەنجامم لەهەڵوێستی ئەم خەڵکەی کوردستاندا هەستپێکردووە دەرەنجام دەریخستووەکە کە کورد بێ مێژووە بێ مامۆستایە بێسەرکردەو سیاسەت مەدارە بێ مەلایە بێ شیخوو بێچارە یە.

لەمیانەی شۆڕشەکەی شێخ محموددا یەک دەردی بێدەرمانوو بێچارە هەبوو کەتا ئێستەش هەر بێدەرمانوو بێچارەیە کەسەرچاوەی بەدبەختیوو چارەڕەشی ئەم میلەتەیە ئەویش خۆشباوەڕی ئەم خەڵکەی ئێمەو پشتبەستنیەتی بە چارەی کەسانی دوژمنی بێچارەی ، چندین جار بەبەڵێنی تورکەکان بەناوی دینوو جیهاد وبەهەشتەوە تەفرەدراین، پاشان چەندینجار بەجاڕی درۆی سەربەخۆیوو ئازادی ئینگلیزەکان هەڵخەڵەتاین، ئەوبادەست ماچکردنی پاشاکانی ئێران ڕاوەستێت ،تابەڵێنی ڕوسەکان دامەزراندنی دەوڵەتوو ڕزگاری و کۆستی کۆمار، پاشان ئەمەریکییەکان و هاوپەیمانەکان ڕوداوەکانی لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان ، وائێستەش نەفامی سەرانی کودوو جەهلی خەلکەکەیوو نەبونی ئاکاری گۆڕان له هەزروو هەڵوێستیاندا دووبارەو ناچاری ماچکردنی دەستێکی نادیاری تری بێگانەیان کردین، دەک نەفرەت لە ئاکارتان لەمێژووی پڕلە شکستوو بێسەروەریتان ئەی نەفامەکانی مەیدانی سیاسەت ئێمە هیچی لێنازانین بۆ دوچاری سەرشۆڕیوو شکانی شکۆماندەکەن !؟

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif