وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: بڕینی مووچە کەمئەندامان ناگرێتەوە

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە، دڵنیایی دەدەنە کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت کە مووچەکانیان نابڕدرێت و "‏‎بە هیچ شێوەیەک باس لە بڕینی مووچە و هاوکاریی هیچ کەمئەندامێک نەکراوە".

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتەکە دەڵێت "‏‎وەکو ھەوڵێک بۆ خزمەتکردنی ئەو مووچەخۆرانەی خاوەنپێداویستیی تایبەتن، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێنمایی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆئەوەی لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا بڕین و دەستکاری لە دەرماڵە و مووچەی ئەو مووچەخۆرانەدا نەکرێت".

‏‎بەپێی یاسای چاکسازی نابێت کەسێک دوو مووچە لە حکومەت وەربگرێت، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت "بەڵام بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک دەستکاریی مووچەی ئەو مووچەخۆرانە نەکرێت کە 100 ھەزار دینار وەکو ھاوکاریی خاوەنپێداویستیی تایبەت وەردەگرن، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت رێنمایی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە کە ئەو بڕە پارەیە بکرێتە دەرماڵە و نابڕدرێت".

وەکو لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، ‏ئەمەش دوای داواکاریی ئەو مووچەخۆرانە دێت کە ئاراستەی وەزارەتەکەیان کردووە، لەبەر دوو ھۆکار، کە ئەوانیش بریتین لە "یەکەم؛ ئەو بڕە پارەیەیان لێ نەبڕدرێت. دووەم؛ ببێتە دەرماڵە و لە یەک شوێن مووچەکانیان وەربگرن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif