بۆچی هەندێک لایەن دژایەتى بەرهەم ساڵح دەکەن!

ليست هناك تعليقات

خدر علی احمد

بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمار، هەرچەندە دەسەڵاتەکانى بەدەستور دیاریکراوە و تاڕادەیەک سنوردارن، كەچی لەگەڵ ئەوشدا دەستى بۆ چەند پرسێکى چارەنووسساز بردووە، کە زۆرێک لەلایەنە تەقلیدیەکان لێى نیگەرانن.، لەوانە:

یەكەم/ لەخۆپیشاندانەکاندا، جگە لەوەى داکۆکى لە داخوازییە ڕەواکانى خۆپیشاندان کرد، ئەو سوننەتە سیاسەشى تێکشکاند کە سەرۆک کۆمار لەسەنگەرى دەسەڵاتەوە بۆ سەنگەرى دادوەرى و دادپەروەرى بگوێزێتەوە و ڕاشکاوانە پارێزگاری لە ماف و ئازادییە بنەرەتییەكانی هاوڵاتییان بکات و دژى توندوتیژى دەنگ هەڵبرێت.

دووەم/ پرۆژە یاسایەکى ئامادەکرد بۆ گۆرینى یاساى هەڵبژاردن و گۆرینى دەستەى کۆنى کۆمیسۆنى هەڵبژاردنەکان. ئەمەش وەک زەمانەتێک بۆ ئەوەى هەڵبژاردنەکان بە پاک و بێگەردی ئەنجام بدرێن.

سێیەم/ لەسەر داخوازى خۆپیشاندەران پێشوازى کرد لەپێشنیارى هەڵبژاردنى پێشوەخت و بەتوندى پشتوانى خۆى بۆ ڕاگەیاند.

چوارەم/ ڕاسپاردنى کاندێدێک بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران لەدەرەوەى بازنە سیاسییە باوەکە، و پشتیوانى ئەو دیدگایە بوو پاڵێوراوی پۆستەكە کەسێک بێت کە کەمترین جەدەلى سیاسى لەسەر بێت و پەرێزی پاک و خاوێن بێت، خاوەنی ئیرادەبێت بۆ گۆرانکارى و بەدەمەوە چوونى داخوازییە ڕەواکانى دەنگى شەقام.

پێنجەم/ئامانجی بەرهەم ساڵحیش لەم جوڵانەى، گێڕانەوەی شەرعییەت و سەروەرى دەوڵەت و گەڕانەوەى متمانەی گەلە بە دەسەڵات و پڕۆسەی هەڵبژاردن و پاراستنى سەروەرى خاک و گەرانەوەى چەک بۆ دەستى دەوڵەت بوو.

دیارە ئەم هەنگاوانەی سەرۆك كۆمار لەناو دۆخێکى ئاڵۆزى وەک عێراق ئاسان نییە و پێویستى بەوەیە پێداگرى لەسەر بکرێت تا ئاراستە چەوتەکە ڕاست دەبێتەوە. لەهەناوى ئەم گۆرانکاریانەشدا هەندێک لایەنى ئەقلیمى و دەرەکى وکۆمەڵێک لایەنى ناوخۆ و کەسانى بەرژەوەندیخواز، زیان بەبەرژەوەندییەکانیان دەگات، بۆیە ئەوانیش لەبەرامبەردا قۆڵى نامەردیان لێ هەڵمالێوە و بەراست و چەپ خەریکى بوختان هۆنیینەوە و پەلاماردان بوون، تا بەخەیاڵى خۆیان بەم کارە قێزەونەیان بەر بەڕەووتى بەرەو پێشچوونی سەرۆك كۆمار بگرن و ڕێگرىشی لێ بکەن لەهەر گۆرانکارییەک کە زیانى بۆ پەزەکانیان هەیە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق