عەلی قەرەداغی: هێرشکردنەسەر خۆپیشاندەران لە رووی شەرعییەوە حەرامە

ليست هناك تعليقات


عەلی قەرەداغی، سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی میسر دژبە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە.

 عەلی قەرەداغی ئاماژەی بەوەدا کە هێرشکردنەسەر خۆپیشاندەران لە رووی شەرعییەوە حەرامە و خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە هەموو یاسا و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا بە مافێکی رەوای خەڵک دانراوە.

سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان جەختی لەوەش کردەوە کە خۆپیشاندەران ناڕەزایی بەرامبەر نادادپەروەری و شکستی سیاسیی و ئابووریی دەوڵەت و رووخاندنی ماڵ و مزگەوتەکان دەردەبڕن بۆیە پێویستە مافەکانیان بپارێزرێت و رێگرییان لێنەکرێت.

عەلی قەرەداغی داوای کرد وەڵامی داواکارییەکانی گەلی میسر بدرێتەوە و داوای لە پۆلیس و سەربازە بەشەرەفەکانی ئەو وڵاتە کرد، بەرپرسیارێتییەکانیان بەرامبەر گەلەکەیان بەجێبهێنن.

محمد عەلی، ئۆپۆزسیۆنی میسری لە ٢٠ی ئەیلوولی ساڵی رابردوودا، داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی کرد دژبە عەبدولفەتاح سیسی.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، محمەد عەلی داوای کردەوە کە خۆپیشاندانەکان هەموو رۆژێک ئەنجامبدرێن. دوای ئەمە سەدان خۆپیشاندەر دەستگیرکران کە رژابوونە سەر شەقامەکان، بەڵام دواتر بەشی زۆریان ئازادکران.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif