جووتیار عادل: لێبڕینی موچە بە گوێرەی پارەی بەردەست دەبێت

ليست هناك تعليقات

 



بڕیارە هەفتەی داهاتوو حکومەت لیستی نوێی دابەشکردنی مووچە رابگەیێنێت، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: لێبڕینی موچەی مانگی داهاتوو بەگوێرەی پارەی بەردەست دەبێت.

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندوە “لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو پارەیە دەبێت کە لەبەردەستی حکومەتدایە، رەنگە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە زیاد و کەمی هەبێت، هیوامان بەوە هەیە کە بەرەو باشتر بڕوات و حکومەتیش چیدی ناچار نەبێت پەنا بۆ لێبڕینی مووچە ببات.”

عێراق ئێستا مانگانە ٣٢٠ ملیار دینار وەکو شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێرێت، عێراق 42.6٪ی مووچەی هەرێم دابین دەکات و بەشەکەی دیکە حکومەتی هەرێم 57.3٪ی مووچەکە خۆی دابینی دەکات.

کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە. ئەگەریش بەبێ لێبڕین بێت پێویستی بە 895 ملیار دینارە.

مووچەی مانگەکانی شووبات و ئادار بە لێبڕینی 21% دابەشکران، بڕیارە مووچەی چەند مانگی داهاتووش هەر بەمشێوەیە بێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif