ترەمپ: هێندە باسی رووسیا مەکەن، چین مەترسیدارە، باسی ئەو بکەن

ليست هناك تعليقات


ترەمپ: هێندە باسی رووسیا مەکەن، چین مەترسیدارە، باسی ئەو بکەن


سەرۆکی ئەمریکا، دەڵێت خەڵک هەر باسی رووسیا دەکەن، لەکاتێکدا ئەوەی مەترسیدارە بۆ جیهان وڵاتی چین-ە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کاتێک پرسیاری سەبارەت بە دۆسیەی ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا لێدەکرێت، دەڵێت "ئێوە بۆچی هەر ناوی رووسیا دەهێنن، لەکاتێکدا چین مەترسیدارە".

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت "ئەوەی چین دەیکات زۆر خراپترە لەوەی رووسیا دەیکات، چونکە چین بەهۆی ڤایرۆسە چینییەکەوە جیهانی تووشی دۆخێکی خراپ کردووە". وەکو خۆی دەڵێت، ئەو زۆر بەوە تووڕە دەبێت، "کە هێندە باسی رووسیا دەکەن، کەچی باسی چین ناکەن".

سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆناش کە دەگوترێت لە شاری ووهانی چینەوە سەریهەڵداوە، ترەمپ گوتی "دەبوایە ئەوان ڤایرۆسەکەیان لەناو وڵاتەکەیاندا سنووردار بکردایە. سەیرکە چییان لە 188 وڵاتی جیهان کردووە".

سەبارەت بە دۆسیەی سەرکردە ئۆپۆزیسیۆنەکەی رووسیا، دۆناڵد ترەمپ گوتی "نازانم بە وردی چی روویداوە، پێموایە شتێکی خەمناکە، ئەمە تراژیدیایە، نەدەبوو شتی وا رووبدات، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەکمان نییە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق