رووسیا نھێنی پاڵپشتی ئەمەریکا بۆ کورد دەدرکێنێ

ليست هناك تعليقات


تەنیا کوردی
-
رووسەکان وان، پێشوەختە کۆدی رووداوەکان لە رۆژھەڵاتی ناویندا دەدرکێنن، وەزیری دەرەوەی رووسیاش سێرگی لاڤرۆڤ لە ئێستادا ھەمان پێشینەی کۆنی رووسەکانی دووبارە کردەوە وەک چۆن لە جەنگی کەنداو رووسەکان پێشوەختە ئاماژەی جەنگەکەیان راگەیاند، وەک چۆن لە سووریادا پێشوەختە باسی رووداوگەلێکی نوێیان لە سووریا کرد و دواتر شەڕی نێوخۆی سووریا ھەڵگیرسا، وەک چۆن بەرلەھاتنی داعش کۆدی ھاتنی رووداوێکی خوێنڕشتنیان لە سووریاو عێراق راگەیەند، ئێستاش ھەمان شت، لاڤرۆڤ بە ئاشکرا کۆدێکی راستەوخۆی ئەمەریکای لە سووریا درکاند کە ئەمەریکا دەیەوێ لە رۆژھەڵاتی فوڕاتدا لە پشتی جوڵاندنی پرسی کورددەوە دەبێ تا خۆیان لە رژێمی سووریا جیابکەنەوە و، ھەروەھا ئەمەریکایی لە پشتی قەزیەی کوردی لە عێراق و تورکیا و ئێرانیش بۆ ھەمان مەبەست ناساند.


لە ٢٠١٧ کاتێ ریفراندۆم کرا، ھیچ دەوڵەتێک خۆی نەکرد بە خاوەنی بەرگریکردن لە ئەنجامی ریفراندۆم، ئەمەریکا پاڵپشتی پرسی کوردی نەکرد، بە گوێرەی ئاماژەکانی لاڤرۆڤ، ئێستا ئەمەریکا خۆی کردووە بە خاوەنی پرسی کورد لە سووریاو عێراق و دەیەوێ لەمڕێگەیەوە کە مەبەستی لاڤرۆڤ بۆ خولقاندنی کارەساتە لە ناوچەکە، کە دەستەواژەکەی گوزارشتە بۆ ھەرێمێکی نوێی کوردی لە سووریا و گەشەکردنی پرسی کورد بەیەک پاکێج لە عێراق و سووریاو ئێران و تورکیا، ئەم جوڵەیەی ئەمەریکا لێکدەداتەوە بۆ رووداوێکی نوێ لە ناوچەکەدا، دواتریش ئەمەریکا خۆی ناکات بە خاوەنی لێکەوتەکان و لایشی گرینگ نابێ ئەنجامەکان چی دەبن.



ئەم لێدوانەی لاڤرۆڤ، لە تەوقیتێکدایە کە رۆژھەڵاتی ناوین لە ھەناویدا کێشەی پێکەوەژیان و قەیرانی ئابووری و کێشەی مەزھەبی و تیرۆر و ھاوکات کێشەی پێکھاتەو نەتەوەو دەیانکێشەی دیکەی ھەن کە چارەسکردن لە نێو دەوڵەتەکانیدا سەختە، بە تایبەت لە عێراق و سووریا و تورکیا و ئێران کە دەکەونە نێو چەقی رۆژھەڵاتی ناوینی نوێ.


کێشەی کورد کە وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت، کێشەی ئەرمەن و فەڵەستین لە سەرەکیترین کێشەن کە لە رۆژھەڵاتی ناویندا چارەسەر نەکراون. کێشەی جۆری ھاوپەیمانێتی و دووبارە داڕشتنەوەی ھاوپەیانی ئیقلیمی و دەولی ھەیە، ئیسرائیلییەکان خۆیان کردە خاوەنی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و تا عێراقیش ئەم ھاوپەیمانێتییە رادەکێشن، لە ناوچەکەدا چینییەکان دەیانەوێ تا قوڕگی وزەی رۆژھەڵاتی ناوین بێن، بەریتانییەکان دەیانەوێ نیشانە لەو ھێزە نوێیە بگرن کە لە داھاتوو دەبنە ئەلتەرناتیڤی دەسەڵات، ئیدی تورک و ئێرانییەکانیش بەدەوری بەرژەوەندی ئابووری خۆیانن..لە ئێستادا کورد لە باشوور بێدەنگە وەک ئەوەی کە ئێران بە گشتی لە ناوچەکەدا خۆی بێدەنگ کردووە، کورد ھەنگاوێکی گرینگی نا کە نەچووە سەر ئەکاونتی ھیچ ھێزێکی ئیقلیمی و داوای یاسایی بۆ چارەکردنی کێشەکانی بە گوێرەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ کردە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە ناوبژیوانی یوئێن و یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی زلھێز.


تورکیا لە جوڵەیە وەک ئەوەی کە دەبینرێ ئیسرائیل لە جوڵەدایە، رووسیا چاوەڕێی ریسایکلینی دەسەڵاتەکانە کە بە جۆرێک لە گۆڕانکاری نوێدا سوودمەندی نەوچەکە بێ، بەڵام کورد بە گوێرەی ئەو مەکانە جیوگرافیای لە ناوچەکە کە ھەرێمی کوردستان و لە ئێستایشدا رۆژئاوای کوردستانە، دەیەوێ ھەمیشە کاراکتەری سەقامگیری بێ و بە ھێمنانە گەشە بە پرسی خۆی بدات.
ئەوەی بۆ کورد گرینگە، یەکخستنی نێوماڵی کوردستانە، چۆنیەتی بڕیاردانە لە تێگەیشتنی پێشوەختەی نیەتی وڵاتانی دەستڕۆشتوو لە ناوچەکەدا، بۆ کورد گرینگە لە پاڵ رای گشتی خۆی و پێگەی دیپلۆماسی خۆیدا لە ناوچەکەدا بە گوێرەی بەرژەوەندی و بەرچاوروونی ھەنگاو بنێ، دڵنیایش لەوەدایە کە ھێزە سیاسییەکانی کوردستان کۆدەنگ و تەبا بن و پاڵپشتی ئەو سیاسەتە بن کە لە ئێستادا پرسی کورد چووەتە نێو یوئێن و ئەنجوومەنی ئاسایشی دەولی کە ئاماژەی چارەسەرکردن وەک بەڵێنێک دراوە، کورد لە کۆتایی رووداوەکاندا لە ناوچەکە دەبێتە خاوەن سەروەری پێگەکەی و، گرینگە لەم پرۆسەیەدا پشتگیری لە ھەنگاوەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بکرێ بۆ یەکریزی نێو ماڵی کوردستان، ھەروەھا چۆنیەتی کۆدەنگی سیاسی بۆ بەھێزکردنی داواکاری شەرعی لە پرسی کورد و راگرتنی ھاوسەنگی لە پێشھاتەکانی ناوچەکە کە دواجار لە سووریا و عێراقدا کورد دەرفەتی نوێی لەبەردەمە و، ئەم دەرفەتەیش بە یەکریزی گرەنتی دەکرێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif