جمال پێنجوێنی: ڕۆژێك هەموو وەزیرەكانی عێراقم سجن كرد

ليست هناك تعليقات

جەمال پێنجوێنی، فۆتۆگرافەرە کوردەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، سەرپەرشتیی کارە میدیاییەکانی نووسینگەی کازمی دەکات و هیچ وێنە و ڤیدیۆیەک بە بێ رێگەپێدانی ئەو بڵاو ناکرێتەوە.

جەمال پێنجوێنی کە بە قسەی خۆی 20 ساڵە هاوڕێی کازمییە و ئێستا بە وێنە سەرنجڕاکێشەکانی بەناوبانگە، لەوانە وێنەیەک کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بە "لاوازتر" لە کازمی پێشاندەدات و دەردەکەوێت کازمی دانیشتووە و ترەمپیش لە پشتەوە راوەستاوە، باس لەوە دەکات وەزیرەکانی کابینەکەی کازمی ئێستا داوای لێدەکەن وێنەیان بۆ بگرێت.

ئەو بە پێکەنینەوە دەڵێت، رۆژێکیان هەموو وەزیرەکانی بۆ ماوەی دوو کاژێر "سجن" کردووە و پێی گوتوون کە دەبێت وێنەی جوان بگرن، تاوەکو لە میدیاکان وێنەی جوانیان هەبێت.

سەبارەت بەو پرسیارەی کە هەندێک کەس رەنگە پرسیاری ئەوە بکەن بۆچی کار بۆ حکومەتی عێراق دەکات، جەمال پێنجوێنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ رایگەیاند "کەس لە کوردستان داوای لێنەکردووە کاری بۆ بکات،" جگە لەوەش، پێشتر لە قوبرس راوێژکار بووە. 

هەوراز گوڵپی، پێشکێشکاری بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، پرسیاری ئەوەی کرد گەر بێتو لە هەرێمی کوردستان داوای لێبکرێت، ئامادەیە کازمی بەجێبهێڵێت، جەمال پێنجوێنی بە باوەڕ بە خۆبوونەوە گوتی "نەخێر، چونکە ئەو هاوڕێمە".



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق