حكومەت بڕی 540 ملیۆن دیناری بۆ پێداویستی خۆپارێزی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌رخانكرد

ليست هناك تعليقات




وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، 540 ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌رخان كرا.

ساڵی نوێی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ 27ی ئه‌م مانگه‌ له‌ناو پۆل ده‌ستپێده‌كات و خوێندنی پۆله‌كانی 1 و 2ی بنه‌ڕه‌تییش رۆژی 10/10/200 له‌ناو پۆله‌كان ده‌ستپێده‌كات و پۆله‌كانی 3 تاكو 11 به‌ ئۆنلاین ده‌بێت.

راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە:

"بەفەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوژمەی (540) پێنج سەد و چل ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆکرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لەتەواوی کوردستان ، بەمەبەستی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2020 ـ 2021.

بەرێوبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان ـ وەزارەتی پەروەردە

23ی 9ی 2020"

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق