ئەمڕۆ بە بەشداری ملیۆنێک زیارەتکاری شیعە لە کەربەلا یادی کوژرانی ئیمام حوسێنی کوڕی ئیمام عەلی دەکرێتەوە، زیارەتکاران لەم رۆژەدا شیوەن دەگێڕن.
لە کاژێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30-8-2020 کە دەکاتە 10ی موحەڕەم، خەڵکێکی یەکجار زۆر بەپێ روو لە مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەکەن، بۆ ئەوەی بەشداری لە رێوڕەسمی عاشوورادا بکەن.
ماوەی چەند رۆژێکە ئامادەکارییە ئەمنی و تەندروستییەکان بۆ رۆژی عاشوورا بە تەواوەتی کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆر لە زیارەتکاران پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نین، بۆ ئەو مەبەستەش عەتەبەی پیرۆز چەندین ئامێری پشکنینی دابینکردووە، هەر زیارەتکارێک بەر لەوەی بچێنە نێو مەزارگەی ئیمام حوسێن پشکنینی بۆ دەکرێت و هاوکات ماسکی پێدەدرێت.
ئەمڕۆ بڕیارە یەک ملیۆن کەس بەشداری لە یادی عاشوورا، یادی کوژرانی ئیمام حوسێنی کوڕی ئیمام عەلی لە کەربەلا بکەن، بڕیاریشە رێوڕەسمەکە لە کاژێر 10:30 بۆ 11:00ی پێش نیوەڕۆ دەستپێبکات و تاوەکو کاژێر 3:30ی پاش نیوەڕۆ بەردەوامبێت.
ئەوانەی لە رێوڕەسمەکەدا بەشدارد دەبن، شین بۆ کوژرانی ئیمام حوسێن دەکەن، بەپێی ئەو بڕیارەش بێت کە مەرجەعیەت داویەتی، ئەمساڵ نابێت تەتهیر بکرێت، تەتهیر بەو لێدانە دەگوترێت کە بە شمشێر لەسەری خۆیان دەدەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک شوێن و تەنانەت لەنێو مەزارگەی ئیمام حوسێنیش ئەو لێدانە کراوە، بەڵام تۆمارکردنی بۆ راگەیاندنەکان قەدەخەکراوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق