بەفەرمی ڕێككەوتنیان ڕاگەیاند

ليست هناك تعليقات


بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، رێککەوتنی لەگەڵ فیفا راگەیاند، بۆ دواخستنی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ـی قەتەر.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشێکی زۆری وڵاتەکان، فیفا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاریاندا یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر و جامی ئاسیای 2023 لە چین بۆ ساڵی 2021 دوابخەن، کە بڕیاربوو یارییەکان لە مانگی ئۆکتۆبەر و نۆڤێمبەری داهاتوو بەڕێوەبچن.

فیدراسیۆنەکە دەڵێت، ئامانجیان ئەوەیە سەلامەتی و تەندروستی هەموو بەشداربووان بپارێزن، فیفا و ئەی ئێف سی بەردەوامدەبن لە کارکردن و لە نزیکەوە چاودێریکردنی بارودۆخەکە لە ناوچەکەدا و دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی پاڵاوتنەکان، کە دواتر وردەکاری لەبارەی وادەی نوێی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال و جامی ئاسیا بڵاودەکرێتەوە.

هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەکاندا یارییدەکات، لە 5 یارییدا 3 بردنەوە و 2 یەکسانبوونی هەیە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکە خاوەنی 11 خاڵە، هەڵبژاردەکە سێ یاریی ماوە، بەرامبەر هۆنگ کۆنگ، کەمبۆدیا و ئێرانە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif