یەكەم دژایەتی ڕووسیا بۆ بەڕێوبردنی خۆسەر

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و کۆمپانیای دەلتا کرێسینیت ئینێرجیی ئەمریکی بە پێشێلکارییەکی سیستەماتیکی یاسای نێودەوڵەتی ناودەبات و رایدەگەیێنێت، ئەمریکا سیاسەتی بەهێزکردنی کورد لەسەر حسابی گرووپە ئیتنی و ئایینییەکانی دیکە پەیڕەودەکات.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی رێککەوتنەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و کۆمپانیا ئەمریکییەکە لەسەر نەوت رایگەیاند: رێککەوتنەکە دەریدەخات کە ئەمریکا رێز لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی سووریا ناگرێت. 

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ئەمریکا تۆمەتباردەکات بە بەشداریکردن لە "دزیکردن و بازرگانیکردنی نایاسایی بە سامانە سرووشتییەکانی سووریا و رایدەگەیێنێت، سیاسەتی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی کورد لەسەر حسابی گرووپە ئیتنی و ئایینییەکانی دیکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، گرژی ناوخۆیی و هەڕەشەی جیدی بۆ سەقامگیری و ئاسایش دروستدەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif