جۆر و ڕێژەی بەرهەمی کێڵگەی نەوتی شیواشۆك

ليست هناك تعليقات

بەهجەت ئەحمەد
-
بەشی یەکەم

لە ساڵی ١٩٩٢ بە بڕیاری حکومەتی هەرێم لەوکاتە کۆمیتەی باڵای پڕۆژە تایبەتەکان دامەزرا، ڕاستەوخۆ بەسترایەوە بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەرکی بەدواداچون و دەرهێنانی نەوتی لە کێڵگەی شیواشۆک پێ سپیردرا، ژمارەیەک ئەندازیار و جیۆلۆجی و هونەری بەتوانا ئەو ئەرکەیان گرتە ئەستۆ، لەو سێ بیرەی کە لە زەمەنی ڕژێمەکانی پێشووی عێراق لێدرابوون، بەڵام بلۆک کرابوون تا نەتواترێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ دەرهێنانی نەوت بەهۆی دۆخی سیاسی ناوچەکە.

لە دوای ساڵی ١٩٩٧بەهیمەتێکی زۆر توانرا دوو بیر بکەوێتە بەرهەم هێنان، بیری ژمارە یەک ڕۆژانە نزیکەی ٢٥٠٠ بەرمیلی بەرهەم دەهێنا، نەوتێکی سووک و شیرین بوو هاوشێوەی نەوتی برێنت بگرە باشتریش لە کوالیتی بۆ بەرهەم هێنانی نەوت و گاز و نەفثا سوودی لێ وەردەگیرا، هەروەها بیری ژمارە دوو کە نەوتێکی قورس بوو بۆ کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە و سەرچنار بەکاردەهێنرا.مەکمەنی کێڵگەی شیواشۆک بە درێژای ٢٩ کیلۆمەتر و بە پانی ١١ کیلۆمەترە، بەپێی ڕووپێوی کۆمپانیای نەوتی باکوور نزیکەی ٢,٢ ملیار بەرمیل نەوت لە خۆ دەگرێت، لەو بڕە ١,٨٠٠ ملیار دەتوانرێت بە ئاسانی دەربکرێت، ئەو بڕی ٤٠٠ ملیۆن بەرمیلەی تر بە تێچوویەکی زیاتر دەتوانرێت دەربهێنیت، جۆری نەوتەکەی سوک و شیرینە API لە نێوان ٤٦ بۆ ٤٨ دایە بەپێی ئەو پشکنینانەی کە بۆی کراوە.

لە ساڵی ٢٠٠١ ئیدارەی سلێمانی حکومەتی هەرێم گرێبەستێکی زۆر سەرپێی کرد لەگەڵ کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی تورکی بە شێوەیەک ڕێژەی 51% بۆ حکومەتی هەرێم و 49% بۆ کۆمپانیا تورکیەکە، کە دور بوو لە هەموو ستانداردە جیهانیەکانی گرێبەست کردن، بەڵام بەهۆی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە کۆمپانیاکە تا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس نەیتوانی کاری جدی بکات لە کێڵگەکە.

لە ساڵی ٢٠٠٦ جارێکی تر حکومەتی هەرێم بە گفتوگۆیەکی جدی لەگەڵ کۆمپانیا تورکیەکە توانی کۆمەڵێک گۆڕانکاری باش بکات لە گرێبەستەکە و بگرە بووە گرێبەستێکی نوێ، لە ساڵی ٢٠٠٧ دوای پێکهێنانی کابینەی یەکگرتووی هەرێم وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان گۆڕانکاری کردەوە لە گرێبەستەکە و هەندێک مەرجی نوێ دانرا لەسەر کۆمپانیا تورکیەکە، گرێبەستەکە چووە بواری جێبەجێکردن و گێڵگەکە ڕادەستی کۆمپانیا تورکیەکە کرا.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif