د. کاروان حەمەساڵح
-
نهێنیەکە زۆر سادەیە، بەڵام جێبەجێکردنی قورسە!
زۆر سادەیە بۆ ئەو وولاتانەی کە لە ئاستی جیهاندا، سەرکردەکانیان لە خەمی داوا و ماف و خۆشگوزەرانیی هاولاتیانن.
زۆر گرانیشە بۆ ئەو دەولەت و ناوچانەی کە لە دەستەڵاتداران و بەرپرسەکانیان، لە خەمی دۆزینەوەی بیرە نەوتێکن کە بنی نەبێت، لە خەمی تەنکەرێکی گەورەترن کە نەوت زۆرتر بگرێت.
یەکێک لەو ووڵاتانەی کە لە گرووپی یەکەمە و ئەو نهێنیەی جێبەجێکرد لە دوای قەیرانێکی چەندین سالە بەدەست نەخۆشیەکانی گەندەڵی و ناشەفافی نەوتەوە، وولاتی نەرویجە، کە خاوەنی بیرۆکەکەشە و بە نوونەی سەرکەوتووترین وولات دادەنرێت لە سیاسیەتی نەوت و دابینکردنی خۆشگوزەرانیی بۆ هاولاتیانی.
ئەوان دەڵێن، ئەگەر هەر وولاتێک بیەوێت نەوت ببێتە سەرچاوەی خێر و خۆشی بۆ وولات، ئەوا سەرکردەکانیان لە پرسی نەوتدا دەبێت: " ڕێک بە پێجەوانی ئارەزووی خۆیانەوە مامەڵە بکەن"
واتا: ئەگەر زۆر دڵیان بۆ ئەوە ڵێدەدات کە نەوت زۆر دەربهێنرێت، ئەوا نەوت دەرنەهێنن. ئەگەر ئارەزوویانە نەوت زۆر بفرۆشن، ئەوا دەبێت کەمی بفرۆشن.
بیرکردنەوە لەم هاوکێشەیە لەوانە ئاسان نەبێت و تێگەیشتنیشی بۆ عەقلیەتێکی کورتمەودا لەوانە گران بێت!
بەڵام ئەگەر خوای کرد ڕۆژیک لە ڕۆژان، ئەم نهێنیە لەم هەرێمەی ئێمەش بگیرێتە بەر، ئەوکات؛
نە هەموو هەناردەی وولاتمان تەنها نەوت دەبێت
نە بودجە و موچەمان نا دیار دەبێت.
نە دۆخی سیاسیشمان بەو جۆرە و بەردەوام ناجێگیر دەبێت.
نە هەموو شەڕەکانیشمان لەسەر نەوت دەبێت.
نە توانای مرۆیشمان لەدەست دەردەچێت و ڕوویان پێدەکەنە "کونکردنی بۆریەکانی نەوت"!
لە کۆتایشدا، نە ترسیشمان لەو ڕاستیە تاڵە دەبێت کە دەڵێت؛ "ڕۆژێک دێت ئەم نەوتە کۆتایی بێت"
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق