ڕۆژی خۆپیشاندانە ڕاگەیەنراوەكەی شاسوار عبدولواحید بزانە

ليست هناك تعليقات


شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ ڕۆژی‌ خۆپیشاندانی‌ ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێت، له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاتداران‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ته‌واوی‌ بێباكن له‌هاوڵاتیان.

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌په‌یامێكی‌ ڤیدیۆیدا ڕۆژی‌ خۆپیشاندانی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاگه‌یاندو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، "هاوڵاتییان بەردەوام دەبن تا مافی خۆیان دەسێنن" رۆژی شەممە 2020/8/22 خۆپیشاندانێکی گەورەی سەرتاسەرییە لەهەمو شاروشارۆچکەکان ئه‌نجامده‌درێت، رۆژ لەدوای رۆژ خەڵکانێکی زیاتر دەرژێنە سەر شەقامەکان‌و چیتر بێدەنگ نابن، ئیتر بەسە بێدەنگی".

شاسوار عه‌بدولواحید راشیگه‌یاندووه‌، "وه‌ك پێشتر به‌ڵێنمان دابو فشاره‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناوه‌ستێت، له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاتداران‌و حكومه‌ت به‌ته‌واوی‌ بێباكن له‌هاوڵاتیان، ئه‌وه‌تا سه‌رباری‌ ناره‌زایی‌و داواكاریی هاوڵاتیان‌و ناردنی‌ پاره‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ 60 رۆژ جارێك موچه‌یه‌كی‌ ته‌واو نادات به‌هاوڵاتیان".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق