قۆناغی بەرپرسیاری.!؟

ليست هناك تعليقات

بێستون هەورامی  

دۆخی ئەمڕۆی ناوچەکەو ئێراق بۆ کورد لەهەرێم واپێویست دەکان لەپارتی باڵادەستەوە بۆ ئۆپۆزسیۆن ، لەناوچەگەریەوە بۆ خێڵ لەخێزانەوە بۆ تاک بەتاکی ، کۆمەڵگای کوردستانی و هتد..لەوپەڕی هەستکردن بەبەرپرسیاریەتیەوە لەگەڵ ئەم دۆ خەی هەرێم هەڵسوکەوت بکەن و خۆیان لەهەموجۆرە وتارو لێدوان و هەڵسوکەوتێکی نابەجێ بپارێزن ، بەڵکو ڕێگریشی لێبکەن ..!؟.

سیاسەتی ئەمڕۆی زلهێزە جیهانیەکان بەئاراستەی پەیوەندی بەهێزی زیاتر لەگەڵ دەسەڵاتە ناوەندەکان دەڕواو ئەم ئاماژە یەش لەدوای ئەو شکستەدێ کە لەدوای ڕوخانی یەکێتی سۆ ڤیەتەوە زلهێزە جیهانیەکان وەک دەرفەتێک ، بۆ وڵاتە فرە نە تەوەو ئاینەکان هێنایانەبون و لەئەمڕۆدا ئەم شکستە بەدیدە کرێ و جیهان لەم جەنجاڵیە سیاسی و کوشتن و بڕینە خۆی ڕزگار دەکات ..!؟. 

هەرێم و کورد لەم بابەتەدا نەک بەدەرنین بەڵکو بەشێکی بەر چاون لەم پرسە ئاڵۆسکاوانەی ناو ئێراق و تائەندازەیەکیش نا وچەکە بۆیە لەئەمڕۆدا گروڵەی چارەسەری پرسی کورد لەلێژ یدایەو ئێراق بەکۆی ئەم دۆخە داتەپیویە ئابوری و سیاسی و هتد..جیهان پشتیوان لەمانەوەی بەیەکپارچەیی و گەڕانەوەی شکۆو سەروەری دەکەن و ئێمەش بەم ماڵ شپرزەی و گەندە ڵی و فرە واتە واتەوە ، هەڵسەنگاندووە کە لەم قۆناغەدا توانا ی سەرکەوتنمان بەسەر پرسە ناوخۆییەکانمان و هەروەها دا نوستانیشمان لەگەڵ ئێراقدا نیە ..!؟.

ئەمڕۆ لەدواساتەکانی ڕادەست بونداین بەبەغداو پێویستمان بەهەڵوێست و هەڵسوکەوتی بەرپرسیارانە هەیە نەک بەم جۆ رە فەزا ناتەندروست ودور لەبەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوە یی و ئەخلاقیەی ڕۆژانە لەمیدیاو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا لەدژ ی یەکدی نیشانی جیهانی دەدەین ..!؟.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif