٢٤ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەیاداشتێکدا داوا دەکەن سەرۆكی حکومەت جێگرەكەیو وەزیری داریی لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان ئامادە بن بە مەبەستی لێپرسینەوەیان لەسەر لێبڕینی موچە.
لەیاداشتێکدا کە 24 پەرلەمانتار واژۆیان کردوە، داوای لێپرسینەوە لەسەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دەكەن لەسەر لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەبەرئەوەی هیچ پاساوێکی یاسایی نییە.
لەیاداشتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە داهاتی هەرێم هەر لەگومرکەوە بگرە تا بازرگانی نەوت شەفاف نییەو پێویستە رونکردنەوەی لەسەر بدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە موچەی دو مانگی ٢و ٣ی ساڵی ٢٠٢٠ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بە لێبڕینەوە دابەشكراوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق