سەرۆكی ئەمریكا ئەمەشی كرد

ليست هناك تعليقات

لە تۆمارێکی دەنگیدا، خوشکە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، براکەی بە کەسێکی "بێ پرەنسیپ" ناودەبات و دەشڵێت، ناتوانرێت متمانەی پێبکرێت.

ماریانی ترەمپ تەمەن 83 ساڵ، خوشکی گەورەی سەرۆکی ئەمریکایە؛ لە تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراودا کە دەست میدیای ئەمریکی کەوتووە، رەخنە لە دۆناڵدی برای دەگرێت و بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ماری لیا ترەمپی برازای دەکات، کە ئەویش یەکێکە لە رەخنەگرە تووندەکانی دۆناڵد ترەمپ.

بەگوێرەی تۆمارەکە، ماریانی لەکاتی قسەکردندا لەگەڵ ماری باس لە کارەکانی ترەمپ دەکات و دەڵێت، "خاوەنی پرەنسیپێک نییە کاری پێبکات، ناتوانێت هاوکاریی خەڵک بکات، لەکاتی قسەکردندا درۆ دەکات و ناتوانرێت متمانەی پێبکرێت".

سەبارەت بە شێوازی سەرکردایەتیی ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا ماریانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دەڵێت، "نازانێت خۆی ئامادە بکات و درۆی بێمانا دەکات".

خوشکە گەورەکەی ترەمپ باس لەوەش دەکات کە لە منداڵیدا زۆر هاوکاریی ترەمپی کردووە، تەنانەت ئەرکەکانی قوتابخانەشی بۆ نوسیوەتەوە.

ئەو خوشکەی سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێ، ترەمپ چووەتە زانکۆی پێنسلڤانیا، چونکە لەوێ کەسێک هەبووە لەجیاتی ئەو تاقیکردنەوەکانی ئەنجامداوە.

پێشتر ماری ترەمپ، برازای دۆناڵد ترەمپ گوتبووی، ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا گونجاو نییە، هەربۆیە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەنگ بە جۆ بایدن دەدات.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif