فراکسیۆنی گۆڕان: پشتیوانی ھیچ یاسایەک ناکەین کە کاریگەری لەسەر ئازادی ڕادەربڕین ھەبێت

ليست هناك تعليقات






فراکسیۆنی گۆڕان: پشتیوانی ھیچ یاسایەک ناکەین کە کاریگەری لەسەر بچوککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین ھەبێت

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی گۆڕانەوە

ھاونیشتیمانیانی بەڕێز

لەبارەی پرۆژە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی

دەمانەوێت لێرەوە دڵنیاتان بکەینەوە، ئێمە بە ھیچ شێوەیەک پشتیوانی ھیچ یاسایەک ناکەین کە کاریگەری لەسەر بچوککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین ھەبێت.

ئەو ڕەخنەو سەرنجانەی بۆ ئێمە ھاتوە جێگای بایەخەو ڕێزلێگێراوەو پێوەی پەیوەستین.

یەک: سەرجەم ئەو ئەندامانەی فراکسیۆنی گۆڕان واژویان لەسەر پرۆژەکە کردوە، واژوەکەیان دەکشێننەوە.

دوو: ئەم پرۆژە تەنیا خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە، خوێندنەوەی دووەم و راپۆرت نوسین و دەنگدان لەسەر پرۆژەکە ماوە، داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین پرۆژەکە رابگرێت، لە بری ئەمە کار لەسەر ئەو دۆسیانە بکات کە پەیوەستن بە ژیانی خەڵک و موچەخۆران و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی.

سێ: لە ئێستادا چەندین دۆسییە، لە دادگاکانن کە رۆژنامەنوسان و ھاولاتیان، لەسەر بابەت و نوسینەکانیان لە پیێگە ئەلیکترۆنیەکان بڵاوبوەتەوە بە یاسای سزادانی عێراقی و خراپ بەکارھێنانی مۆبایل مامەلەیان لەگەل دەکرێت، حوكمدان بەم یاسایەنەش زیندانی کردنی تێدایە، ھەولدەدەین لە داھاتودا ئەو یاسایانەی کۆت و بەند بۆ ئازادی و ئازادی رادەربرین دروست دەکەن ھەموار بکەینەوە.

چوار: بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدانین دۆسیەی تیرۆرو ئازادی ڕادەربڕین پێکەوە تێکەڵ بکرێن.


فراکسیۆنی گۆڕان
٢٠٢٠/٨/١٦

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif