ئەمریکا گرێبەستێکی سەربازیی لەگەڵ پۆڵەندا واژۆکرد

ليست هناك تعليقات


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانێکیدا بۆ پۆڵەندا رێککەوتنێکی سەربازیی لەگەل ئەو وڵاتەدا واژۆکرد کە بوار بە واشنتن دەدات سەربازەکانی لە ئەڵمانیاوە بگوازێتەوە ئەو وڵاتە.

مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێککەوتنەکەی لەگەل ماریۆز بواستاسک، وەزیری بەرگریی پۆڵەندا واژۆکرد. 

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئەمریکا دەتوانێت سەربازی زیاتر بگوازێتەوە پۆڵەندا و دەتوانێت بنکە و دامەزراوەی سەربازیی زیاتری ئەو وڵاتە بەکاربهێنێت. 

هەروەها لە رێککەوتنەکەدا هاتووە کە هەردوو وڵات پێکەوە خەرجیی مانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە پۆڵەندا دەگرنە ئەستۆ. 

هاوکات یاتزیک چاپۆتۆڤیچ، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا رایگەیاند، هەبوونی سەربازانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی گرنگە، چونکە توانای بەرگرییان زیاتر دەکات لە کاتێکدا کە وڵاتەکەی لە سەرچاوەی ململانێکانەوە نزیکە. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر رووسیا نیگەرانیی خۆی لە جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە پۆڵەندا راگەیاندبوو، ئەوەیش لەبەر ئەوەی پۆڵەندا لە سنوورەکانیەوە نزیکە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق