مێژووی سهدام حسین لهیهكهم دهركهوتنیهوه تا ئهو كاتهی خۆی شاردهوه و له ژێرزهمینێكی لاوهكی باخێكدا له تكریت دۆزرایهوه پریهتی له تاوان و كوشت و بڕین، یەكێك لەو ڕووداوە خوێناویانەی لەمێژووی نوێی سهدام حسێن و عێراقی سهردهمی بهعسدا تۆماركراوە، كوژرانی زاواكانی سەدام حوسێنن، بەهۆی جیابونەوەیان لە رژێمەكەی سەدام، سهرهڕای ههموو ئهو تاوانانهی دیكه لهبهرامبهر خهڵكی عێراقدا كردنی، ئهمرۆ 10 ئاب ساڵڕۆژی ههڵاتنی دوو زاواكهیهتی بهرهو ئهردهن، چۆن رۆشتن و چۆنیش گهڕانهوه، چیرۆكه نهێنی و شاراوهكانی ئهو ڕووداوه چین؟
سەدام كامل و حوسێن كامل
حوسێن كامل ساڵی 1954 لە تكریت لەدایك بووە، هاوسەری رەغدی كچە گەورەی سەدام حوسێن بووە، باوكی حوسێن كامل بن ئامۆزای سەدام حوسێن بووە، دوا پلەی لە عێراق وەزیری پیشەسازی جەنگ بووە.
سەدام كامل برای بچوكی حوسێن كامل بوو، هاوسەری رنای كچی سەدام حوسێن بووە، بۆ ماوەیەكی دووروودرێژ بەرپرسی دەستەی پاسەوانی سەدام حوسێن بووە.
شەوی 8/9/ی ئابی ساڵی 1995 سێ ئۆتۆمبێلی سەرۆكایەتی لە بەغداوە بەرەو سنورەكانی ئوردن رۆیشتن، یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان حوسێن كامل و رەغد و پێنج منداڵەكەی هەڵگرتبوو، ئۆتۆمبێلەكەی تر سەدام كامل و رنای هاوسەری و چوار منداڵەكەی و ئۆتۆمبێلی سێیەم ئلهام كامل خوشكی حوسێن كامل و عزالدین مجیدی هاوسەری و پێنج منداڵەكەی هەڵگرتبوو، لەخاڵی پشكنینی نێوان ئوردن و عێراق، گرنگیان پێدرا بەوپێیەی وەفدی باڵان و دەچن بۆ ئوردن بۆ كارێكی تایبەت، لەهەردوولای سنور بەرێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو سێ خانەوادەیە كرا.
میوانەكان لە كۆشكی هاشمیدا
عەبدوڵای دووەم پادشای ئێستای ئوردن لە كتێبێكدا كە بەناوی " دەرفەتی كۆتایمان" لە ساڵی 2011 بڵاویكردۆتەوە بەم شێوەیە باسی هاتنی سەدام و براكەی دەكات بۆ ئوردن.
" لە مانگی ئابی ساڵی 1995 حوسێن كامل یەكێك لەبەهێزترین پیاوەكانی دەسەڵات كە زۆرترین هەژمون و لایەنگری هەبوو، لە دەسەڵاتی وڵاتەكەی جیابۆوە، بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ عودەی، پەنای بۆ ئوردن هێنا، سەدام كامل لەگەڵ رەغدی هاوسەری كە كچی سەدامە هەروەها سەدام كاملی برای كە یەكێك بوو لە گەورە ئەفسەرانی گاردی كۆماری و هاوسەرەكەی رەنا كە خوشكی رەغد بوو، ئەو دوو خێزانە لە بەغداوە بە ئۆتۆمبێل 500 میلیان بڕی و گەیشتنە ئوردن، هۆكاری سەردانەكە ئەوەی راگەیەندرا، ئەوەبوو كە دەیانەوێت بەسەردانێكی فەرمی لە ئوردنەوە بچن بۆ بولگاریا، عێراق ئەو كاتە لەژێر سزای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بوو، كە نەتەوەیەكگرتووەكان سەپاندبوی، بۆیە هیچ كەسێك بۆی نەبوو لە فرۆكەخانەی بەغداوە گەشتی نێودەوڵەتی بكات، كاتێك ئەو دوو خێزانە گەیشتنە عمان، لەگەڵ باوكم كۆبونەوە و باوكیشم رازی بوو مافی پەنابەرێتی سیاسیان پێ بدات"
مەلیك عەبدوڵا لەدرێژەی نوسینەكەیدا دەڵێت " حوسێن كامل لەعێراق راسپێردرابوو كە سەرپەرشتی بەرنامەی چەكی كیمیایی و بایەلۆجی و بەرنامەی ئەتۆمی عێراقی بكات، گەورەترین بەرپرس بوو كە لەسەدام جیابوبێتەوە، باوكم چاوپێكەوتنێكی بۆ سازكرد لەگەڵ پشكنەرەكانی چەكی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئەوەی گوێ لە ئیفادەكانی بگرن، بڕیاردرا ئەو دوو برایە لەكۆشكی هاشمی میوانداری بكرێن، بەزۆری سەرۆكی وڵاتانی جیهان و كەسایەتیەكان لەو كۆشكە میوانداری دەكران لەكاتێكدا سەردانی ئوردنیان دەكرد"
عەبدوڵای دووەم نوسیویەتی " هەر لەگەڵ گەیشتنیان بە ئوردن باوكم پەیوەندی پێوەكردم و پێی گوتم بچۆ بۆ لایان و سەلامیان لێبكە، و پێیان بڵێت ژیانیان لە ئوردن گرەنتیكراوە و با هەست بەدڵنیایی بكەن وەك ئەوەی لە وڵاتی خۆیان و لەناو كەس و كاری خۆیان بن، منیش چووم، خۆشحاڵی خۆم بەهاتنیان پیشاندا وەك فەرماندەی هێزی تایبەت، خۆمم پێ ناساندن، پێم گوتن یەكێك لە یەكەكانی ئەو هێزە پارێزگاریان لێدەكات، بەوپێیەی ئەوان وەك دوو خێزان هاتبوون و میوانی ئێمە بوون، بەڵام ئەوەی من لەسەردانەكەم بۆ بەغداد بینیم وایكرد بزانم ئەوان چ جۆرە كەسانێكن، بۆیە بڕیارمدا نێوانێك لەگەڵیان بهێڵمەوە، ئێمە دراوسێ بووین، من و رانیا لە خانوە نوێكەمان نیشتەجێ بووین كە نزیك بوو لە كۆشكی هاشمی، بەڵام تەواوی ئەو كاتەی ئەوان لە عومان بوون تەنها سێ جار بینیمن"
پادشای ئوردن دەڵێت " حوسێن كامل لە وەهمدا دەژیا، بەپێی لێكدانەوەی من حوسێن كامل پێی وابوو بەخێرایی وڵاتانی رۆژئاوا باوەشی بۆ دەگرنەوە و ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هەژمون و كاریگەریەكەی بەكاردەهێنێت و دەیكات بە سەرۆكی عێراق، ڕوون بوو ئەوە وەهمە"
عەبدوڵای دووەم دەڵێت " دوای شەش مانگ لە هاتنیان بۆ ئوردن لە مانگی شوباتی ساڵی 1996 سەدام حوسێن نامەیەكی بۆ حوسێن كامل نارد، تێیدا دەڵێت بگەڕێوە بۆ عێراق و لەهەموو ئەو بڕیارانە خۆش دەبێت كە بەرامبەریان دەرچووە، بەهۆی ئەوەی ئەو دووكەسە پێگە و هەژمونیان لە بەغداد لەدەستدابوو، لەژێر رۆشنای ئەوەی بۆیان دەركەوت خەون و ئومێدی ئەوان وەهمە و بەحوكمی ڕووداوەكان دەركەوت هەڵەیە، بۆیە پێشنیارەكەیان پەسەند كردو بڕیاریاندا لەگەڵ خێزانەكانیان بگەڕێنەوە بەغداد ، باوكم پێی گوتم یاوەریان بكەم تا سەرسنور، كاروانێكی سەربازی بەرپرسیاریەتی گەیاندنی ئەو دوو خێزانەیان گرتە ئەستۆ بۆئەوەی لە بیابانەوە بەرەو رۆژهەڵات ببردرێن، لەگەڵ گەیشتن تیمی قەناسەی ئێمە چاودێری پرۆسەی رادەستكردنەوەكەی دەكرد، ئەمەش وەك خۆئامادەكردنێك بۆ هەر ڕووداوێكی پێشبینی نەكراو، لەكاتی گەیشتنی دووبراكەدا، قوسەی و عودەی چاوەڕوانیان دەكرد، عودەی تەوقەی لەگەڵ هەردوو براكە كرد، دواتر سەربازەكان خستیاننە ناو ئۆتۆمبێلەوە، و عودەی و قوسەیش دوو ركات نوێژیان كرد، كاتێك گوێم لەمە بوو پەیوەندیم بە باوكمەوە كرد و پێم گوت" هەردوو براكە دەمرن و هیچ دەرفەتێكیان لەبەردەم نیە، دوای سێ رۆژ حوسێن و سەدام لەسەردەستیپیاوەكانی سەدام حوسێن كوژران"
گەرانەوەیان بۆ عێراق
دوای ئەوەی سەدام حوسێن نامەی دڵنیایی بۆ حوسێن كامل نارد، حوسێن كامل بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ عێراق گوتیشی دڵنیاییە سەدام حوسێن لێی خۆش بووە، هەریەك لە سەدام كاملی برای و عزاالدین مەجیدی زاوای رەتیانكردەوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق، بەڵام حوسێن كامل توانی سەدامی برا بچوكی رازی بكات بۆ ئەوەی لەگەڵی بگەڕێتەوە و عزالدین مجیدیش دوای ئەوەی دڵنیابۆوە كە ئەو دووبرایە دەگەڕێنەوە دەست بەجێ ئوردنی بەجێهێشت، بۆ ئەوەی ناچار نەكرێت یان بەزۆر بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق.
رۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1996 هەمان ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەرۆكایەتی كە حوسێن كامل و یاوەرەكانیان برد بۆ سنوری ئوردن، هاتنەوە بۆسەر سنور بۆ ئەوەی بیانگەڕێنەوە بۆ عێراق، و حوسێن كامل و سەدام كامل و ئلهام كامل و منداڵەكانیان گەڕانەوە و تەنها هاوسەرەكەی ئلهام كامل نەگەڕایەوە.
لەسەرسنور كاتێك حوسێن كامل عودەی دەبینێت ترسێك لێی دەنیشێت، چونكە دەزانێت هەڵسوكەوتە شێتانەكانی مەترسیدارن و پێشتریش ناكۆكی لەنێوانیاندا هەبوو و پەیوەندیەكانیان ناخۆش بوو، و لەوێ چەند دەستەواژەیەك بەكاردەهێنێت وەك هەرەشە بەرامبەر حوسێن كامل،سەدام كامل بە براكەی دەڵێت " من پێم نەگوتی تۆ ئێمە بەرەو مەرگ دەگەڕێنیەوە" داواش لەبراكەی دەكات دەست بەجێ بگەڕێنەوە بۆ ئوردن بەڵام حوسێن كامل رەتیدەكاتەوە و دەڵێت ئەوە هەڵوێستی شەخسی عودەی خۆیەتی، سەرۆك رێز لە واژۆ و بەڵێنی خۆی دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ڕوون بوو كە بڕیار دراوەتە دەروازەی تربیلی سنوری كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نەدەن حوسێن كامل و سەدامی برای جارێكی تر بگەڕێنەوە بۆ ئوردن یان لەعێراق بچنە دەرەوە.
رۆژی 20ی شوباتی 1996 عودەی چووە لای هەردوو خوشكەكەی و داوای لێكردن واژۆ لەسەر داواكاریەك بكەن بۆ جیابونەوە لە هاوسەرەكانیان، ئەگەرچی رنا هەوڵیدا بەرگری لە سەدامی هاوسەری بكات بەڵام سودی نەبوو، دواتر هەردوو زاواكەی سەدامیش رازی بوون لە كچەكانی سەدام جیاببنەوە ئەویش لەژێر هەرەشەی ئەوەی كە ئەگەر رازی نەبن ئەوە منداڵەكانیان سەلامەت نابن، 21 ی مانگ پرۆسەی جیابونەوەی سەدام كامل و حوسێن كامل لە كچەكانی سەدام لەدادگای بەغداد كۆتایی هات.
رۆژی 22ی شوبات گەمارۆدانی ئەو خانوانە دەستی پێكرد كە سەدام كامل و حوسێنی برای و خوشكەكەی تێدایدا بوون، و رۆژی 23ی شوبات هێزەكەی عێراق كە لەلایەن عەلی حەسەن مەجیدەوە سەرۆكایەتی دەكرا، هێرشی بۆسەر ئەو خانوانە دەست پێكرد، بەهۆی ئەوەی پێشتر سەدام كامل و حوسێن كامل ئاگاداركرابوون كە سەدام حوسێن دەیانكوژێت بەهۆیەوە چەك و تەقەمەنیان بۆ نێردرا بۆ ناو خانوەكە و لەماوەی شەش كاتژمێری پێكدادان شەست كەس كوژران و برینداربوون، دوای چەند كاتژمێرێك شەڕ و پێكدادان، سەدام كامل و حوسێن كامل و كەس و كارەكەی تا ئێوارەی ئەو ڕۆژە هەموویان كوژران، و دواتریش تەرمەكانیان هێندرایە سەر شەقام و بۆ ماوەی چوار رۆژ لەسەر شۆستەكان هێڵدرانەوە و دواتر لەشوێنێك بەنهێنی بەخاك سپێردران كە تائێستاش گۆڕەكانیان شوێن بزرن.
ڕاپۆرتی پەیسەرپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق