تەرامپ: ئاردۆگان تەنها گوێ لە من دەگرێت

ليست هناك تعليقات


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، سەرکردەی وڵاتان هەموویان تەلەفۆنی بۆدەکەن و داوای لێدەکەن لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا قسە بکات، چونکە بە گوتەی ئەو سەرکردانە سەرۆکی تورکیا بە تەنیا گوێ لە ترەمپ دەگرێت.

ترەمپ لەکاتی بەشداری لە چاوپێکەوتنێک لە کەناڵی Fox Newsـی ئەمریکی لەسەر چەند تەوەرێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی قسەیکرد، بە تایبەت جیاوازییەکانی نێوان خۆی و جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا. 

ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، کەسێکی وەک بایدن لاوازە و ناتوانێت لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی دیکە قسە بکات و کاریگەرییان لەسەر هەبێت، بە گوتەی ترەمپ، ئەو سەرکردانە "یاریزانی کارامە و ژمارە یەکن" و کەسێکی وەک بایدن ناتوانێت لەو یارییەدا سەرکەوتوو بێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنەکەیدا گوتی "سەرۆکی وڵاتان هەفتەی رابردوو گوتیان 'دەتوانیت تەلەفۆن بۆ ئەردۆغان بکەیت؟' منیش گوتم بۆچی، گوتیان 'تۆ تەنیا کەسی کە گوێی لێدەگرێت.' من گوتم ئایا ئەوە لەبەر ئەوەی [من سەرۆکی] ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکام؟' ئەو گوتی 'نا، ئەوە لەبەر کەسایەتیی خۆتە. تۆ تەنیا کەسی کە ئەو [ئەردۆغان] گوێی لێدەگرێت.' ئەزانی چییە، من حەز ناکەم ئەمە با ئاشکرا بڵێم، بەڵام ئەم قسەیە راستە. من لەگەڵ ئەردۆغان دەگونجێم و ئەویش گوێدەگرێت".

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان بە تایبەت گرژی زیاتریان تێکەوتووە، ئەویش پاش ئەوەی تورکیا دەستیکرد بە گەڕان بەدوای گازی سرووشتی لە دەریای ناوەڕاست. هەروەها فەرەنسا بەهۆی کێشەکانی دەریای ناوەڕاست و شەڕی ناوخۆی لیبیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا باش نییە، دەکرێت ترەمپ مەبەستی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان ئاماژەدان بێت بەو گرژییانەی ئەم دواییە.

جۆ بایدن و کەمپەینی دیمموکراتەکان لەبەر رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە رێگەی ئۆنلاینەوە کۆنفرانس و کۆبوونەوە ئەنجام دەدن.

سەرۆکی ئەمریکا کە ئێستا تەواو سەرقاڵی کەمپەینی دووبارە هەڵبژاردنەوەیەتی و جیاواز لە بایدن بۆ خۆی دەچێتە ویلایەتەکان و گردبوونەوە ئەنجام دەدات، بە کەناڵەکەی گوت، بایدن لەژێرخانێکەوە خەریکی کەمپەینە و تەنانەت ناتوانێت ماڵەکەی خۆیشی جێبهێڵێت. 

ئەو پەیوەندییە "بەهێزەی" ترەمپ کە لەگەڵ تورکیا باسی دەکات، بە قازانجی بایدن نییە، بەتایبەت دوای ئەوەی چەند گوتەیەکی جۆ بایدن کە حەوت مانگ لەمەوبەر کردوونی، تازە بووەتەوە رۆژەڤی تورکیا. بایدن نزیکەی حەوت مانگ لەمەوبەر لە پرۆگرامێکدا باسی لە دەسەڵاتی تورکیا کرد و بە گرنگی زانی کە ئەو دەسەڵاتە بگۆڕدرێت، بەڵام لەڕێی هەڵبژاردنەوە نەوەک کودەتا. 

بایدن گوتی کە ئەو پەیوەندی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن دروستدەکات و دەسەڵات دەگۆڕێت. هەروەها باسی لەو گوشارانە کرد کە دەسەڵات لەسەر کورد دروستیکردوون و گوتی، چەند جارێک ئەم بابەتەی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغاندا باسکردووە. سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەی حەوت مانگ بەسەر ئەو گوتەیە، کەچی ئێستا لە تورکیادا بووەتە رۆژەڤ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و خەڵکی قسەی لەبارەوە دەکەن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif