د.ئەنوەر محمد فرج
-
یەکێک لە بەڵگەنەویستەکانی دنیای سیاسەت و دانوستانکردن ئەوەیە: «ئەگەر پێگەت لاوازبوو (لاوازی بەپێی بابەتەکان دەگۆڕێت)، ئەوا ناتوانیت پێداگری لەسەر باشترین ئەنجام بکەیت، بەڵکو دەبێت بە کەمترین دەسکەوت یان گونجاوترین ئەنجام رازیبیت».
ئەگەر سەرنجی خاڵەکانی رێکەوتنی (پاکتاوکردنی بابەتە هەڵپەسێراوەکان)ی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بکەین (وێنەیەکی لە خوارەوە دانراوە)، دەبینین ئەو بەڵگەنەویستەی سەرەوە بەسەر پێگەی شاندی دانوستانکاریی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵدا جێبەجێ دەبێت!
دوو بەڵگەی یەکلاکەرەوە لە ناوەخنی رێکەوتنەکە لەسەر لاوازی پێگەی شاندی حکومەتی هەرێم دەخەمەڕوو کە بریتین لە:
یەکەم: دانپێدانانی «نەبوونی ژمارەی وورد لەلایەن حکومەتی ناوەندی سەبارەت بەو موچەی کە هەرێم مانگانە دەیدات».
دووەم: رازیبوون بە دیاریکردنی بڕی (٣٢٠) ملیار دینار لەسەر بنەمای دوو راستی تاڵ و کوشندە:
١. «مەزەندەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەو موچەی کە حکومەتی هەرێم مانگانە دەیدات بە فەرمانبەران و خانەنشینان دانراوە».
٢. لێدەرکردنی داهاتی مەزەندەکراوی «داهاتە نەوتییەکان و داهاتەکانی تری هەرێم».
ئێستا با دوو پرسیار لە خۆمان بکەین:
١. حکومەتێک نەتوانێت ژمارەو بڕی موچەی خۆی ئاشکرا بکات، ئیتر چۆن چاوەڕوان دەکات خەڵک متمانەی پێی هەبێت، کاتێک بانگەشەی چاکسازی دەکات ؟
٢. حکومەتێک رازیبێت لایەنی بەرامبەرو رکابەر بە مەزەندەکردن ژمارەی بۆ دیاری بکات، ئیتر چۆن چاوەڕوان دەکات ئەو لایەنەو پاشان خەڵکی خۆی باوەڕ بە ژمارەو بەڵێنەکانی بکەن ؟
#شەفافییەت_بنەمای_حوکمڕانی_دروستە
#شەفافییەت_ئامرازی_بنیادنانی_متمانەیە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق