نەسروڵا: سورین لەسەر وەڵامدانەوەی ئیسرائیل

ليست هناك تعليقات


ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی رایگەیاند، لێكۆڵینەوە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت رەتدەكەنەوە، وتیشی تا ئێستا سورن لەسەر وەڵامدانەوەی ئیسرائیل.

لێكۆڵینەوە نێودەوڵەتییەكان رەتدەكەنەوە تایبەت بە تەقینەوەكەی بەیروت

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لەمیانی لێدوانێكیدا ئەمشەو هەینی رایگەیاند، لێكۆڵینەوە نێودەوڵەتییەكان رەتدەكەنەوە تایبەت بە تەقینەوەكەی بەیروت، چونكە پێش هەمو شتێك ئیسرائیلی لێ بێبەریدەكەن و ئەوەش پەسەندنەكراوە.
ئەگەر ئیسرائیل لە پشتی ئەو كارەوە بێت و دەبێت باجەكەی بە سەختی بدات

ئاماژەی بەوەشكرد، حزبوڵا ناتوانێت بەرامبەر تاوانێكی لەو شێوەیە بێدەنگبێت، ئەگەر ئیسرائیل لە پشتی ئەو كارەوە بێت و دەبێت باجەكەی بە سەختی بدات.
اوای حكومەتێكی یەكگرتوی نیشتیمانی دەكەن كە نوێنەرایەتییەكەی فراوانترین بێت و بۆ گەل بێت

سەبارەت بە دۆخی لوبنان باسی لەوەشكرد، داوای حكومەتێكی یەكگرتوی نیشتیمانی دەكەن كە نوێنەرایەتییەكەی فراوانترین بێت و بۆ گەل بێت، داواشی لە حكومەتی لوبنان و هێزەكانی ئەو وڵاتە كرد وڵاتەكە بپارێون.
لەماوەی رابردودا پلانگیڕیی هەبوە بۆ دروستكردنی شەڕی ناوخۆ لە لوبنان

وتیشی، هەر حكومەتێك دوای ئەو تەقینەوەیەی بەیروت و بە مەزنییەی، سەخت بو بۆی بمێنێتەوە و خۆڕاگربێت، راشیگەیاند لەماوەی رابردودا پلانگیڕیی هەبوە بۆ دروستكردنی شەڕی ناوخۆ لە لوبنان، هێزە سیاسییەكانی ئەو وڵاتەش لەماوەی رابردودا بونەتە هۆی ئەوەی وڵاتەكە بخەنە لێواری شەڕی ناوخۆ لەپێناو خزمەتكردنی پڕۆژەكانی خۆیان و لایەنی دەرەكی.
چەند هێز و لایەنێكی سیاسی دیاریكراو و سوپا ئەلیكترۆنییەكان هەوڵیاندا فشاربخەنە سەر سەرۆك هەتا دەستلەكاربكێشێتەوە

سەبارەت بە دۆخی دوای تەقینەوەكە نەسروڵا رایگەیاند، دوای ئەو تەقینەوە بەهێزە بینیمان هەوڵدرا بۆ خستنی دەوڵەت، چەند هێز و لایەنێكی سیاسی دیاریكراو و سوپا ئەلیكترۆنییەكان هەوڵیاندا فشاربخەنە سەر سەرۆك هەتا دەستلەكاربكێشێتەوە.
لێكۆڵەرانی نێودەوڵەتیش ئەو راستییە لە لێكۆڵینەوەكانیاندا دەشارنەوە ئەگەر بەو شێوەیەبێت

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا نەسروڵا جەختیكردەوە ئەگەر ئیسرائیل ئەو تەقینەوە بەهێزەی بەیروتی ئەنجامدابێت و دەبێت بە سەختی باجەكەی بدات، لێكۆڵەرانی نێودەوڵەتیش ئەو راستییە لە لێكۆڵینەوەكانیاندا دەشارنەوە ئەگەر بەو شێوەیەبێت.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif